06/03/2021
301 جار خوێنراوەتەوە
توركیا تۆمه‌تباركردنی به ده‌ستوه‌ردان له كاروباری وڵاتانی عه‌ره‌بی ڕه‌تده‌كاته‌وه
پەیام
توركیا سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ڕێكخراوی كۆمكاری عه‌ره‌بی ڕه‌تكرده‌وه كه دژ به‌و وڵاته ده‌ركراون.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد سووربوونی هه‌ندێك وڵاتی كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌سه‌ر تۆمه‌تباركردنی توركیا له‌پێناو شاردنه‌وه و په‌رده‌پۆشكردنی چالاكی تێكده‌رانه‌ی ئه‌و وڵاتانه خۆیانه.
چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو، كۆمكاری عه‌ره‌بی له ڕاگه‌یه‌ندراوی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌یدا له قاهیره، توركیای به‌ده‌ستوه‌ردان له كاروباری نێوخۆیی ولێتانی عه‌ره‌بی تۆمه‌تبار كرد.
لای خۆیه‌وه توركیا ڕایگه‌یاند: بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كۆمكار به‌ته‌واوه‌تی ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه.
توركیا ڕایشیگه‌یاند: پاراستنی سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی وڵاتانی عه‌ره‌بی له كاره له‌پێشینه‌كانی ئه‌نكه‌ره‌یه، له‌و پێناوه‌شدا زۆرترین هه‌وڵیش بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاسایش و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه و جیهان ده‌خاته گه‌ڕ.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە