06/03/2021
272 جار خوێنراوەتەوە
كۆمسیۆن: لیستی 15 ملیۆن ده‌نگده‌ر له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق نوێكراوه‌ته‌وه
پەیام
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاشكرایكرد: پرۆسه‌كانی تۆماركردنی ناوی ده‌نگده‌ران به‌رده‌وامه و لیستی 15 ملیۆن ده‌نگده‌ریان له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات نوێكردوه‌ته‌وه ، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 13 ملیۆن كارتی ده‌نگدانیشیان دابه‌ش كردوه.
محه‌مه‌د یونس به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند" پرۆسه‌كانی تۆماركردنی ناوی ده‌نگده‌ران به‌رده‌وامه و تائێستا 15 ملیۆن ده‌نگده‌ر ناویان نوێ كردوه‌ته‌وه.
ئاشكراشیكردووه 13 ملیۆن كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدان دابه‌شكراوه و به‌رده‌وامیشه، ته‌نها له‌مساڵیشدا یه‌ك ملیۆن ده‌نگده‌ر ناویان تۆمار كردوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی راگه‌یاندنی كۆمسیۆن جه‌ختیله‌وه‌شكردوه‌ته‌وه: ئه‌وانه‌ی له‌دایكبوی ساڵه‌كانی 2001 و 2002 و 2003ن ژماره‌یان گه‌یشتوه‌ته 279 هه‌زار ده‌نگده‌ر، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕای ده‌نگده‌رانی ئاواره‌كان و دابه‌شكردنی كارت به‌سه‌ریاندا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە