06/03/2021
1668 جار خوێنراوەتەوە
سهرۆكی فڕاكسیۆنی گۆڕان له ئهنجومهنی پارێزگای ههولێر لهبارهی دهستلهكاركێشانهوهكهیهوه ڕوونكردنهوه دهدات
پهیام
عهبدولڕهحمان موههندیس، سهرۆكی فڕاكسیۆنی گۆڕان له ئهنجومهنی پارێزگای ههولێر ڕایدهگهیهنێت، "لە ڕێكەوتی 6ی12ی2020 لە نامەیەكی دوو لاپەڕەییدا بڕیاری خۆمدا، وەك ناڕەزاییەك دەست لەكاركێشانەوەی خۆم لە سەرۆكی فڕاكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر (ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان) پێشكەش بكهم"
ئهو ئهندامهی پێشووی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان له بڵاوكراوهیهكیدا له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك لهبارهی دهستلهكاركێشانهوهكهیهوه ڕوونكردنهوه دهدات و دهڵێت: پاش شكستهێنانی بزووتنەوەی گۆڕان لە هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانی كوردستان لە ساڵی 2018، لە كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتیمانیدا گووتم پێویستە دان بە شكستەكاندا بنێین و داوای لێبووردنیش لە خەڵك و جەماوەری گۆڕان بكەین.
له ڕوونكردنهوهكهدا هاتووه، "ڕووی قسەكانم لە بەڕێز رێكخەری گشتی كرد و داوام لێكرد دەست لەكار بكێشێتەوە لەگەڵ ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن، ئامادەیی خۆشم نیشاندا بەیەكەوە لەگەڵ ئەوان دەست لەكاربكێشمەوە، بەڵام ئەوان نەیانكرد، هەروەها وەك فڕاكسیۆن داوامان كرد نەچینە ناو حكومەت لە جیاتیدا ناوماڵی خۆمان رێكخەینەوە، لە دەنگدانی چوونە ناو حكومەتیش من و (4) هاوڕێی دیكەی جڤات دژی چوونە ناو حكومەت دەنگماندا، هاوڕێكانم لە جڤات ئاگادارن هەردەم ڕاشكاوانە ڕەخنە و تێبینیم لەسەر ئەدا و هەڵوێست و بەڕێوەبەردنی بزووتنەوەی گۆڕان هەبووە، كەموكورتی و خاڵە لاوازەكانمان دەستنیشان كردووە، پێشنیارو چۆنیەتی چارەسەركردنیشیان لە ڕێگای دیسیپلینی حیزبیەوە خستۆتە ڕوو، جا بە تەنیا خۆم یان وەك كۆی فراكسیۆن بوبێت، بەنوسین و یاداشت بوبێت یان بەزارەكی، مەبەستمان تاكو زیاتر بزووتنەوەكە دورنەكەوێتەوە لەخەڵك و لەو پرەنسیپ و ئامانجانەی كە لە پێناویدا دامەزراوە، بەڵام بەداخەوە ئیستیجابەیان نەبوو، هەموو هەوڵ و صەبر و تەحەمولمان بێ هودە و بێ سوود بوو، خەڵك و ئێمەیان بێ ئومێد كرد."
عهبدولڕهحمان موههندیس باس لهوهشدهكات، "بەردەوامیی بەڕێوەبەرانی بزووتنەوەی گۆڕان بەو جۆرە ئەجێندا و نەهج و كاركردنەیان، بەدڵنیاییەوە ئەمجارەش لە هەڵبژاردنی داهاتوودا گۆڕان توشی شكستی قورستر دەكەنەوە، بۆیە تاكو زیاتر نەبم بە بەشێك لەو شكست و بێهەڵوێستی و لاوازی ئەدا و بەڕێوەبردنی بزووتنەوەكە، بەر لە (3) سێ مانگ لە ڕێكەوتی 6ی12ی2020 لە نامەیەكی دوو لاپەڕەییدا بڕیاری خۆمدا، وەك ناڕەزاییەك دەست لەكاركێشانەوەی خۆم لە سەرۆكی فڕاكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر (ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان) پێشكەش بە بەڕێزان ڕێكخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەراندن و جڤاتی نیشتیمانی كردووە."
له كۆتاییشدا ئاماژه بهوهدهكات، تاكو ئێستاش من لەگەڵ هاوڕێكانم لە فڕاكسیۆن بەیەكەوە كار دەكەین، ئەوەی لە توانامدا بێت درێخی ناكەم و هەوڵی بۆ دەدەم، لە پێناو ئەو بەڵێن و ئامانجانەی كە جاران خەڵك لە بەرامبەریدا دەنگی پێداوین، حیزبێك نەتوانێت ڕیفۆرم و چاكسازی لەناوخۆی خۆیدا بكات، حەتمەن ناتوانێت ڕیفۆرم و چاكسازی لەدەرەوەی خۆیدا بكات، ئەوانەی (گۆڕانی ئێستا) بەڕێوەدەبەن، ئەگەر پابەندی پڕەنسیپ و ئامانجەكانی جارانی گۆڕانن، پێویستە بەخۆیاندا بچنەوە و چیتر بزووتنەوە جەماوەرییەكە گچكە و ناشیرین نەكەن.. لەگەڵ رێزمدا. (إِنَّ اللّهَ ڵا یُغَیِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّی یُغَیِّرُواْ مَا بِأَنْفُسِهِمْ).
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە