06/03/2021 581 جار خوێنراوەتەوە

هێرشی مووشه‌كی بالیستیی له‌ باكووری سووریا سێ كوژراو و 28 برینداری لێكه‌وته‌وه‌

په‌یام

لە ئەنجامی دوو ھێرش بە مووشەکی بالیستیی بۆ سەر دوو خاڵی جیاواز لە شارۆچکەکانی باب و جەرابلوس لە باکووری سووریا، سێ هاوڵاتی مه‌ده‌نی گیانی لەدەستدا و ٢٨ هاوڵاتی دیکە برینداربوون. 

‌سەر لە ئێوارەی دوێنێ ناوچەی حەمران سەربە شارۆچکەی جەرابلوس کە دەکەوێتە سەر سنووری تورکیا و ناوچەی تەرحین لە باکووری خۆرھەڵاتی شارۆچکەی باب بوونە ئامانجی ھێرشی مووشەکی بالیستیی. 

لەو ناوچانەی کە ھێرشەکان کردوویانەتە ئامانج پاڵاوگەی نەوت کە بەشێوازیی سەرەتایی وەگەڕخراون ھەن و بەھۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر تانکی نەوت گڕیان گرتووە، تەقینەوەی بەھێز روویانداوە. 

لە ئەنجامی ھێرشەکاندا سێ مه‌ده‌نی گیانی لەدەستداوە و ٢٨  مه‌ده‌نی دیکە برینداربوون. 

ھێشتا نەتوانراوە ئەوە دەستنیشان بکرێت کە مووشەکەکان لەلایەن کێوە ھەڵدراون. 

بریندارەکانی ھێرشەکە بۆ نەخۆشخانەکانی دەوروبەر گوازراونەتەوە و ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبیلی ئاگرکوژێنەوە رەوانەی ناوچەکە کراون. 

نیگەرانیی لە بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییان له‌ ناوچه‌كه‌ ھەیە. 

ناوچەی تەرحین رۆژی ٢ی شوباتیش بەرەوڕووی ھێرشێک بە مووشەکی بالیستیی ببوویەوە و لە ئەنجامی ھێرشەکەدا دوو مه‌ده‌نی گیانیان لەدەستدابوو، و شەش هاوڵاتی دیکە بریندارببوون. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوواین پێشهاتی جه‌نگی یه‌مه‌ن.. 40 كه‌س له‌ سه‌ربازگه‌یه‌كدا كوژران

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: زۆرینەی مووشەکی حوسییەکان لە سعودیە خراونەتە خوارەوە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا هۆشداری ده‌داته‌ هاووڵاتیانی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: هه‌ڵه‌ی نوێ باجی قورستر و وێرانكه‌رتر ده‌بێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    غەززە.. ڕووفاتی 75 كەس دوای دەرهێنانەوەیان بەخاك سپێردران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دانیشتنی پەرلەمانی میسر تایبەت بە بەرگری لە سعودییە بێ ئەنجام بوو

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری نوێی بەرگری ئێران: دوژمن بوێری ئەوەی نییە هێرشبكاتەوە سەرمان

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    یەحیا سینوار ئەو سەركردەیەی كە لە هێڵی پێشەوەی جەنگ شەهید بوو

سەرەتا