05/03/2021 428 جار خوێنراوەتەوە

پاپا ئه‌مڕۆ له‌ عێراق چی كرد؟

په‌یام

پاپای ڤاتیكان گەیشتە عێراق و لەلایەن سەرۆكوەزیرانەوە پێشوازی لێ كرا و لەگەڵ سەرۆككۆمار و سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش كۆبووەوە.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، پاپا فڕانسیس، پاپای ڤاتیكان بە سەردانێكی سێ ڕۆژە گەیشتە عێراق. لە دەستپێكی سەردانەكەیدا لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق و ژمارەیەك لە بەرپرسانی باڵا و پیاوانی ئایینی كریستیان كۆ بووەوە.

دوابەدوای كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكوەزیران، پاپا بەرەو كۆشكی سەلام، كۆشكی كۆماری بەڕێكەوت.

لە كۆشكی سەلام و لە مەڕاسیمێكی تایبەتدا، پاپا لەلایەن د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆككۆماری عێراقەوە پێشوازی لێ كرا.

دوای پێشوازی و مەڕاسیمەكان، ڕابەری كاسۆلیكەكانی جیهان لەگەڵ سەرۆككۆماری عێراق كۆبووەوە.

لە وتەیەكیدا، سەرۆككۆماری عێراق سوپاسی پاپای ڤاتیكانی كرد كە بەدەم بانگهێشتەكەی بۆ سەردانی عێراق هاتووە و وتیشی: عێراقییەكان شانازی بە پێكەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان سەرجەم پێكهاتەكان دەكەن.

لای خۆیشیەوە پاپا لە وتەكەیدا لە كۆشكی كۆماری پێزانینی خۆی بۆ سەردانی عێراق وەك لانكەی شارستەنێتییەكان نیشان دا و وتی: پێكەوەژیانی برایانە پێویستی بە گفتوگۆی ڕاستەقینە و هەمەچەشنی ئایینیە كە هەزارانی ساڵە عێراقی پێ دەناسرێتەوە.

دوابەدوای كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆككۆمار، پاپا فڕانسیس سەردانی كەنیسەی (نەجات)ی كرد لە بەغدای پایتەخت.

له‌ پاشتر لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی کۆبووەوە،

ئەمەو بڕیارە پاپای ڤاتیكان بۆ دیدار لەگەڵ عەلی سیستانی گەورە مەڕجەعی شیعەكانی عێراق سەردانی شاری نەجەف بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 خولەک پێش ئێستا

    عه‌لی زه‌یدی: مەرجەعییەتمان دەستوور و یاسایە و بەرژەوەندیی باڵای عێراق پێوەرە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق و میسر له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی ڤیزه‌ی نێوانیان ڕێكه‌وتن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی عێراقی بەرەو میسر بەجێهێشت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی: ڕێگری لە بەهەدەردانی سامانی عێراق دەگرین لە سەرانسەری وڵاتدا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی، بانكی بازرگانیی ڕاسپارد بە نرخی فەڕمی دۆلار بفرۆشێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پۆلیسی وزە چاودێریی بۆرییە نەوتییەکانی جورفوسەخر چڕدەکاتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عەبوودی: پاراستنی بۆرییە نەوتییەكان لە سەرجەم ناوچەكانی عێراق لە ئەستۆماندایە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئاگركەوتنەوە لە وێستگەی كارەبای هارسە لە بەسرە 39 قوربانی لێ كەوتەوە

سەرەتا