05/03/2021
771 جار خوێنراوەتەوە
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ پێشوازیی له ده‌سته‌ی پارێزه‌رانی پێنج ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی بادینان كرد
په‌یام
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 5ی ئازاری 2021 مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كورستان له مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر پێشوازیی كرد له ده‌سته‌ی پارێزه‌رانی دۆسیه‌ی پێنج ڕۆژنامه‌نووس و چالاكوانه ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی بادینان.
له‌دیداره‌كه‌دا وێڕای ئاڕاسته‌كردنی پیرۆزبایی له مامۆستا عه‌لی باپیر به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانی كۆنگره‌ی چواره‌م و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ، هیوای سه‌ركه‌وتن‌و به‌ره‌وپێشچوونی زیاتریان خواست، كه كۆمه‌ڵ به‌رده‌وام هه‌ڵگری خه‌می هاوڵاتییان بووه له‌پێناو دابینكردنی دادگه‌ری و ئازادی.
هاوكات هه‌ر له میانی سه‌ردانه‌كه‌دا ڕاستی و درووستی دانپێدانانی پێنچ ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی ده‌ڤه‌ری بادینان خرایه‌ڕوو و باس له ڕه‌وشی دادگا كرا له هه‌رێمی كوردستان.
مامۆستا عه‌لی باپیر وێڕای پشتگیریی ته‌واوی بۆ كاركردن بۆ پاراستنی شكۆی دادگاكان، ده‌ستخۆشیی ئاڕاسته‌ی پارێزه‌ران كرد كه خۆبه‌خشانه هه‌ستاون به به‌رگریی لێكردنی چالاكوانان و ڕۆژنامه‌نووسان، هیواشی خواست كه دادگا بێلایه‌نیی خۆی بپارێزێ و مافی به‌رگری له‌خۆكردن به هه‌مووان بدات.
هه‌روه‌ها مامۆستا عه‌لی باپیر ڕایگه‌یاند: كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك داكۆكیی‌و پشتگیریی له ئازادیی كاری ڕۆژنامه‌گه‌ریی له كوردستان ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنكارانی كوردستان بتوانن به شێوه‌یه‌كی دوور له هه‌ر كارێكی ناپیشه‌ییانه كاری خۆیان ئه‌نجام بده‌ن به‌شێوه‌یه‌ك له‌چوارچیوه‌ی كاری ڕۆژنامه‌وانییدابێ.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ وتی: پێویستە لە هەرێمی کوردستان تەواوی ئازادیی ڕادەربڕین‌و چالاکیی مەدەنیی دەستەبەر بکرێت و سەروەریی یاسا و ڕێکاری یاسایی بەپێی یاساكانی بواری ڕۆژنامەگەریی و چالاکیی مەدەنیی بپارێزرێت و دادگاکان سەروەریی و بێلایەنی خۆیان بپارێزن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە