05/03/2021
684 جار خوێنراوەتەوە
كۆمهڵی دادگهری: بەداخەوە دوای ڕاپهڕین دوو حزب هاووڵاتیانیان لە بە نیشتیمانیکردنی دامودەزگاکان بێهیوا کرد
پهیام
له یادی ڕاپهڕینه مهزنهكهی بههاری ساڵی 1991دا و ئهزموونكردنی 30 ساڵ حوكمڕانی خۆماڵی، ئهنجومهنی سهركردایهتی كۆمهڵی دادگهریی كوردستان بهیاننامهیهكی بڵاوكردهوه و هۆشداری به دهسهڵاتدارانی ههرێم دهدات.
كۆمهڵی دادگهریی كوردستان ڕایدهگهیهنێت، "30 ساڵ لەمەوبەر و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا کڵپەی ڕاپەڕین لە ڕانیەی سەربڵندەوە تاوی سەند و جەماوەری ستەمدیدە و توڕەی باشوری کوردستان بە هاوکاری و هاوئاهەنگی هێزەکانی پێشمەرگە بنکە و بارەگا داپڵۆسێنەرەکانی ڕژێمی بەعسی فاشییان کۆنتڕۆڵکرد و بەرپرس و فەرماندە ستەمکار و خوێنڕێژ و خوێنمژەکانیشیان بە سزای شایستە گەیاند، هەروەها خاڵی کۆتاییان بۆ چیرۆکی پڕ کارەساتی گەلی کورد بە دەستی ئەو ڕژێمە فاشییە دانا".
كۆمهڵی دادگهری ئهوهش دهخاتهڕوو، لە ڕاپەڕیندا هەموو لایەنە شۆڕشگێڕەکان و جەماوەر بەشداربوون و لە ئەنجامیشدا گەیشتن بە حکومڕانی خۆماڵی و بوون بە خاوەنی پەرلەمان و حکومەتی خۆماڵی، دواتر هاووڵاتیان بەوپەڕی ئومێدەوە بەشدارییان لە پڕۆسەی هەڵبژاردندا کرد و هیوای گەورەیان لەسەر هەڵچنی، بەڵام بەداخەوە هەرزوو دوو حزب هەیمەنەیان بەسەر دامودەزگا فەڕمییەکاندا کرد، جوگرافیا و حکومەت و پەرلەمان و پێشمەرگە و پۆلیس و سەرجەم کایەکانی دیکەیان لە نێوان خۆیاندا دابەش کرد و هاووڵاتیانیان لە بە نیشتیمانیکردنی دامودەزگاکان بێهیوا کرد.
كۆمهڵ پێی وایه، دەسەڵاتدارانی هەرێم لە جێی ئەوەی چارەسەری قەیران و گرفتە کەڵەکەبووەکان بکەن، بەردەوام قەیران و گرفت و برینی دیکە بۆ دۆخی نائارام و شڵەژاوی کوردستان زیاد دەکەن، کە ئەمەش وێنەیەکی نەشازی لە لای ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ بۆ کوردستان دروستکردووە.
دهقی ڕاگهیهنراوهكه:
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
30 ساڵ لەمەوبەر و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا کڵپەی ڕاپەڕین لە ڕانیەی سەربڵندەوە تاوی سەند و جەماوەری ستەمدیدە و توڕەی باشوری کوردستان بە هاوکاری و هاوئاهەنگی هێزەکانی پێشمەرگە بنکە و بارەگا داپڵۆسێنەرەکانی ڕژێمی بەعسی فاشییان کۆنتڕۆڵکرد و بەرپرس و فەرماندە ستەمکار و خوێنڕێژ و خوێنمژەکانیشیان بە سزای شایستە گەیاند، هەروەها خاڵی کۆتاییان بۆ چیرۆکی پڕ کارەساتی گەلی کورد بە دەستی ئەو ڕژێمە فاشییە دانا.
لە ڕاپەڕیندا هەموو لایەنە شۆڕشگێڕەکان و جەماوەر بەشداربوون و لە ئەنجامیشدا گەیشتن بە حکومڕانی خۆماڵی و بوون بە خاوەنی پەرلەمان و حکومەتی خۆماڵی، دواتر هاووڵاتیان بەوپەڕی ئومێدەوە بەشدارییان لە پڕۆسەی هەڵبژاردندا کرد و هیوای گەورەیان لەسەر هەڵچنی، بەڵام بەداخەوە هەرزوو دوو حزب هەیمەنەیان بەسەر دامودەزگا فەڕمییەکاندا کرد، جوگرافیا و حکومەت و پەرلەمان و پێشمەرگە و پۆلیس و سەرجەم کایەکانی دیکەیان لە نێوان خۆیاندا دابەش کرد و هاووڵاتیانیان لە بە نیشتیمانیکردنی دامودەزگاکان بێهیوا کرد.
بە داخەوە لە کاتێکدا ئێمە بە شانازییەوە یادی ڕاپەڕینە مەزنەکەی ساڵی 1991 دەکەینەوە هەرێمەکەمان بەهۆی گەندەڵی و ستەم و نادادگەری بەرپرسان لە لێواری قەیرانێکی قوڵدا دەژی و چارەنووسی گەلەکەمان بەرەو هەڵدێرێکی مەترسیدار دەڕوات.
هەروەها دەسەڵاتدارانی هەرێم لە جێی ئەوەی چارەسەری قەیران و گرفتە کەڵەکەبووەکان بکەن، بەردەوام قەیران و گرفت و برینی دیکە بۆ دۆخی نائارام و شڵەژاوی کوردستان زیاد دەکەن، کە ئەمەش وێنەیەکی نەشازی لە لای ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ بۆ کوردستان دروستکردووە.
لێرەوە هۆشداری دەدەین بە دەسەڵاتداران تا چاوێک بە شێوازی حکومڕانی خۆیاندا بگێڕنەوە، وەگەرنا چارەنوسێکی خراپ چاوەڕوانیان دەکات.
لە یادی سی ساڵەی ڕاپەڕینی گەلی کوردستاندا دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدان و سڵاو بۆ کەسوکاریان دەنێرین، هاوکات بەڵێنی پابەندی خۆمان بە ئامانج و مەبەستەکانی ڕاپەڕین دووپات دەکەینەوە، کە خۆی لە هێنانە کایەی حکومڕانییەکی دادگەردا دەبینێتەوە.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
پێنجی ئاداری 2021
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە