05/03/2021
187 جار خوێنراوەتەوە
ئهحمهد شههید: دژایەتیكردن و رق و كینە بەرامبەر موسڵمانان وەك پەتای لێ هاتووە
پهیام
ریپۆرتەری تایبەتی ئازادی بیروباوەڕی ئایینی لە نەتەوە یەكگرتووەكان، ئەحمەد شەهید رایگەیاند كە لە دوای ئەو هێرشانەی لە 11ی سێپتێمبەری 2001 و ئەو هێرشە تیرۆریستییە ترسناكانەی گوایە بە ناوی ئیسلامەوە ئەنجام دران، دژایەتیكردن و رق و كینە بەرامبەر موسڵمانان وەك پەتای لێ هاتووە.
ئەحمەد شەهید لە راپۆرتێكدا كە پێشكەشی ئەنجوومەنی مافەكانی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكانی كردووە، ئاماژەی بە تەشەنەسەندنی دژایەتیكردنی ئیسلام و موسڵمانان كردووە، لە كاتێكدا ئیسلام ئاینی ئاشتی و لێبووردەیی و خزمەتكردنی مرۆڤایەتییە.
شەهید بە خۆبواردن لە ناوهێنانیان ئاماژەی بەوە داوە كە ژمارەیەك دامەزراوەی دەوڵەت، ناوچەیی و نێودەوڵەتی ژمارەیەك رێكاری نوێیان گرتووەتە بەر بەرامبەر موسڵمانان كە ئەمەش (كردنە ئامانجی ئەوانە بە شێوەیەكی هەڕەمەكی) بە پاساوی ئەوەی گوایە هۆكاری ئەو رێوشوێنانە بۆ هەڕەشەی ئەمنی و توندڕەوی دەگەڕێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە