05/03/2021 557 جار خوێنراوەتەوە

عومەر گوڵپى: داهاتی‌ هەرێم مانگانە نزیکبووەتەوە لە یەک ترلیۆن دینار، هیچ پاساوێک بۆ ستەمى لێبڕینی‌ مووچە نەماوە

په‌یام

لە میانەی‌ بەشداریکردنی‌ لە بەرنامەی‌ ئەمڕۆی‌ کەناڵی‌ ئاسمانی‌ پەیام کە شەوی‌ پێنجشەممە، ٤ی‌ ئازاری‌ ٢٠٢١، پەخشکرا، عومەر گوڵپی‌، ئەندامی‌ لیژنەی‌ دارایی‌ لە پەرلەمانی‌ کوردستان ڕایگەیاند:"بەهۆی‌ بەرزبوونەوەی‌ نرخی‌ نەوت‌و زیادبوونی‌ داهات لە خاڵە گومرگییەکان‌و زۆربوونی‌ باج‌و ڕسومات، مانگانە داهاتی‌ هەرێمی‌ کوردستان گەیشتووەتە نزیکەی‌ یەک ترلیۆن دینار، ئەم بڕەش بەشی‌ مووچەی‌ تەواو و بودجەی‌ پێویست بۆ بەگەڕخستنی‌ وەزاره‌تەکان و خزمەتگوزاری‌ دەکات و هیچ پاساوێک بۆ ستەمی‌ لێبڕینی‌ مووچە نەماوە".

لە میانەی‌ بەرنامەکەیدا، ئەو پەرلەمانتارە کە هاوکات ئەندامی‌ فراکسیۆنی‌ کۆمەڵی‌ دادگەریی‌ کوردستانە، ڕوونی‌ کردەوە کە بەهۆی‌ بەرزبوونەوەی‌ نرخی‌ نەوتەوە داهاتی‌ مانگانەی‌ نەوت بەو پڕۆسە خراپەی‌ دەرهێنان‌و فرۆشتنی‌ نەوتیشەوە، گەیشتووەتە ٣٧٥ ملیۆن دۆلار کە بۆ ساڵێک دەکاتە چوار ملیارو نیو دۆلار، کە بە دینار بۆ مانگێک دەکاتە پێنح سەدو چل‌و سێ ملیارو حەوت سەدو پەنجا ملیۆن دینار.

هەر بە پێی‌ زانیارییەکانی‌ ئەو پەرلەمانتارە و بە پشتبەستن بە ئامارو زانیارییەکانی‌ ساڵی‌ ڕابردوو، داهاتی‌ هاتوو لە گومرگەوە نزیکە لە سێ ملیار دۆلار بۆ ساڵێک، کە بە دینار دەکاتە چوار ترلیۆن و سێسەدو پەنجا ملیار دینار.

هەروەها بەپێی بەڵگەو زانیارییەکانی وەزارەتی دارایی داهاتی‌ هاتوو لە (باج)ەوە نزیکە لە ٦٠٠ ملیاری‌ ساڵانە، و داهاتی‌ هاتوو لە ڕسومات‌و خزمەتگوزارییەوە نزیکە لە یەک ترلیۆن دینار بۆ ساڵێک، بۆ بەڵگەی داهاتی وەزارەتەکان ئەو پەرلەمانتارە وتی:"کەس ئەزانێت تەنها داهاتی وەزارەتی داد زیاترە لە ١١٣ ملیار دینار؟".

لە بەرنامەکەدا ڕوونیکردەوە بە کۆکردنەوەی‌ هەرسێ داهاتەکەو پشتیوانی‌ هاوپەیمانانیشەوە، داهاتی‌ ساڵانەی‌ حکومەت زیاتر لە دوانزە ترلیۆن دەبێت، ئەم بڕەش بەشی‌ مووچە بە تەواوەتی‌ دەکات کە بۆ ساڵێک پێویستی‌ بە نزیکەی‌ ١٠ ترلیۆن و نیو دینار هەیە، هەروەها یەک ترلیۆن بۆ بەرێوەبردنی‌ وەزارەتەکان و خزمەتگوزاری‌، هەروەها دەتوانرێت بڕێکیش بۆ وەبەرهێنان تەرخانبکرێت کە دەبێتە خۆی‌ ڕەخساندنی‌ هەلی‌ کار.

هەر لەو بەرنامەیەدا، عومەر گوڵپی‌ چەندین نهێنی‌ لەبارەی‌ بەهەدەردان‌و خۆ دزینەوە لەباج و قاچاخچێتی‌‌و کۆمپانیاکاری‌ هێزەکانی‌ دەسەڵات خستەڕوو، هەروەها بە بەڵگەی‌ ڕوون سەلماندی‌ کە هیچ پاساوێک بۆ ستەمی‌ لێبڕینی مووچە نەماوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    مووچەخۆران و خانەنشینان لە كەشوهەوایەكی سارددا نۆرەیان بۆ مووچە گرتووە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی مەترسی هەرەسهێنان پردی گەڕەكی خەلیفاوا دادەخرێت

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەبوونی سووتەمەنیی پێویست خەڵكی ناوچە شاخاوییەكانی ڕاپەڕینی نیگەران كردووە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە 24 كاتژمێردا ئاستی ئاوی دوكان 85 سم و ئاوی دەربەندیخان 60 سم زیادی كردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مەزڵوم عەبدی دەچێتە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تا ساڵی 2030 ژمارەی ئۆتۆمبێلەكان لە عێراق نۆ ملیۆن تێدەپەڕێنێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئاگر له‌ كه‌مپێكی سنووری زاخۆ كه‌وته‌وه‌ و دەیان دووکانى سووتاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عومڕەکارێکی دیکەى کورد لە شاری مەدینەی پیرۆز کۆچی دوایی کرد

سەرەتا