05/03/2021 2423 جار خوێنراوەتەوە

كه‌جه‌كه زۆر به‌ توندی وه‌ڵامی ده‌زگای پاراستی پارتی ده‌داته‌وه‌

په‌یام
کۆمیتەى پەیوەندییەکانی کۆما جڤاکێن کوردستان (كه‌جه‌كه‌) له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا زۆر به‌ توندی وه‌ڵامی ڕاپۆرت و دانپێدانانه‌كانی ده‌ستگیكراوانی بادینان له‌لایه‌ن به‌شێكی كه‌م له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێت: پێمانوایە كە ئەو ئازادیخوازانە لە سەر بیروڕای ئازاد و لەسەر كاری رۆژنامەگەری لە لایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە بە بارمتە گیراون و هەموو ئەو دانپێدانانە لە ژێر زەختی بەدرەوشتانەی دەزگای پاراستندا لەوان وەرگیراوە.

كه‌جه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، "هەموو ئەو دەنگ و نووسراوانەی كە لە ئەو ڤیدیۆیەدا هاتوون سیناریۆن و هیچ بنەمایەكی دادپەرەوەری و ئەخلاقی و ئینسانی‌یان نییە".

ڕایشیگه‌یاند، "ئەم سیاسەتەی پاراستنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بنەڕەتدا پیلانێكی توركیایە بۆ شێواندنی ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتمانی نەوەكانی داهاتوو".

دەقی راگەیاندراوەکە:

بۆ رای گشتی گەلی كوردستان

لە رۆژی 4 ئاداری 2021 دەزگای پاراستنی پارتی دیموكراتی كوردستان (پەدەکە) لە ژێر ناوی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان راپۆرتێكی ڤیدیۆیی بڵاو كردەوە، كە گەوایە چەند "تاوانبارێك" دان بەوەدا دەنێن، كە پەیوەندییان لە گەڵ (پەکەکە / PKK ) هەبووە و ویستوییانە كاری تێكدەرانە بكەن.

ئەو ڤیدیۆیە كاردانەوەی زۆری لێكەوتەوە و لە یەكەم هەنگاودا زۆرینەی دامەزراوە پێكهێنەرەكانی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان فەرمییبوونی ئەم راپۆرتە ڤیدیۆیەیان رەت كردەوە و بێ ئاگابوونی خۆیان لە راپۆرتێكی وەها راگەیاند.

هەرەوەها پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینانیش لە بواری مافناسی و دادەوەرییەوە بێ بنەما بوونی ئەو تۆمەتانەییان ئاشكراكرد.

ئێمەش ئەو راپۆرتە ڤیدیۆیە و هەموو ئەو تۆمەتانەی كە دراوەتە پاڵ بزووتنەوەكەمان بە تەواوی رەتیان دەكەینەوە و رایدەگەینین كە ئەو ناو و گرتەی دەنگ و شتی دیكە كە بۆ تۆمەتباركردنی (پەکەکە / PKK) بەكار هاتووە دروستكراون و دورن لە راستییەوە.

پێمانوایە كە ئەو ئازادیخوازانە لە سەر بیروڕای ئازاد و لەسەر كاری رۆژنامەگەری لە لایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە بە بارمتە گیراون و هەموو ئەو دانپێدانانە لە ژێر زەختی بەدرەوشتانەی دەزگای پاراستندا لەوان وەرگیراوە و ویژدانی ئاگای گەلەمەكان هیچ كاتێك بڕوا بەو سیناریۆیانە ناكات.

دەزگای پاراستنی پارتی پێشتر رۆژنامەنووسانی بە جەستە تیرۆر دەكرد، ئێستا وەكو جاران ئەوەی پێی ناكرێت، هەوڵ دەدات تیرۆری كەسایەتییان بكات، بەڵام هەموو ئەمانە دەرەنجامی پێچەوانەی هەیە و ئازادیخوازانی بەبارمتەگیراوی بادینان زیاتر لە جاران لە دڵی خەڵكدا جێگای رێز و خۆشەویستین.

ئەو ڤیدیۆی دانپێدانانە كە لە لایەن پاراستنی (پەدەکە / PDK) ەوە بۆ تاوانباركردنی ئازادیخوازانی بادینان بڵاوكراوەتەوە لە بنەڕەتدا سەلمێنەری بێتاوانی ئەو ئازادیخوازانەیە و لە هەمانكاتدا بەبێچارەیی مانەوەی پارتی و پاراستن لە بەرامبەر بەرزبوونەوەی ئاستی

خۆشەویستی گەلی كوردستان و پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ ئەو ئازادیخوازانە نیشان دەدات.

هەموو ئەو دەنگ و نووسراوانەی كە لە ئەو ڤیدیۆیەدا هاتوون سیناریۆن و هیچ بنەمایەكی دادپەرەوەری و ئەخلاقی و ئینسانی‌یان نییە.

ئەگەر وەك ئەوەی كە لە ڤیدیۆیەكەی پاراستنی (پەدەکە / PDK) دا هاتووە وێنەگرتن لە گەڵ گەریلا تاوان بێت، ئەوا بەرلە هەموو كەسێك بۆ خۆیان سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان تاوانبار دەكەن، چونكە ئەو نەك تەنیا وێنە، تەنانەت ڤیدیۆشی هەیە.

ئەم تاوانباركردنە لە هەمانكاتدا سووكایەتیكردنە بە هەموو ئەو پێشمەرگانەی كە لە كاتی شەڕی داعشدا شان بە شانی گەریلا شەڕیان كردووە و لەگەڵ گەریلا بە شانازییەوە وێنە و سێڵفییان گرتووە.

هەروەها سووكایەتیكردنە بە ئەو هەڤاڵە پێشمەرگانەی كە لەگەڵ هەڤاڵانی گەریلا لە یەك سەنگەردا شەهیدبوون.

ئەم سیاسەتەی پاراستنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بنەڕەتدا پیلانێكی توركیایە بۆ شێواندنی ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتمانی نەوەكانی داهاتوو، چونكە گەریلا ناسنامەی خۆڕاگریی نەتەوەی كوردە و هەر كوردێكی نیشتمانپەروەر و هەر مرۆڤێكی ئازادیخواز شانازی پێوەدەكات.

لە راپۆرتە ڤیدیۆیەكەدا زۆر تانە و تۆمەتی بێ بنەما ئاڕاستەی بزووتنەوەی ئازادیخوازی كوردستانیش كراوە.

ئێمە چەندین جاران رامانگەیاندووە، كە بە هیچ شێوەیەك لە دژی پێگەی هەرێمی باشووری كوردستان نین و ئەم پێگەیە و گەلەكەشمان لە مەترسیدارترین دۆخدا پاراستووە و لەمەو بەدواش دەیپارێزین.

گەوەرترین مەترسی بۆ سەر پێگە و گەلی باشووری كوردستان و تەنانەت هەموو كوردستانیش سیاسەتەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانە، كە رێگا بۆ داگیركەر خۆش دەكات و پاكانە بۆ كۆمەڵكوژییەكانی دەكات.

توركیا بە رێگەی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە باشووری داگیركردوە، ئابووری ئەم نیشتمانە تاڵان دەكات و دەیڕۆخێنێت، سیاسەتێكی فەرهەنگی زاڵ كردووە، كە كەلتوور و كۆمەڵگا و تاكی كورد هەڵدەوشێنێتەوە، ئێستاش خەریكە دەسەڵاتی دادوەری بەتەواوی تەسلیمی توركیا دەكات و لەسەر داوای توركیا رۆژنامەنووس و چالاكوانی مەدەنی دەگرێت.

ئەو سیاسەتی ئەمنی، سەربازی، ئابووری و كەلتوورییەی كە ئێستا لە دژی گەلەكەمان لە باشووری كوردستان پەیڕەو دەكرێت، درێژكراوەی هەمان سیاسەتە كە دەسەڵاتی فاشیستی ئاكەپە و مەهەپە لە باكوور و رۆژئاوای كوردستان لە دژی سیاسەتمەدار و چالاكوانانی كورد پەیڕەوی دەكەن.

رێكەوت نییە كە لە رۆژی ئۆپەراسیۆنی داگیركاری توركیا بۆ سەر هەرێمی گارە مەسرور بارزانی چالاكوانانی بادینان بە سیخوڕ ناودەبات و لەو رۆژەی كە خائین و نۆكەری توركیا و قەسابی شەنگال و عەفرین و سەرێكانی (نەسر حەریری) لە كۆشكەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەولێر لە سەر فەڕشی سوور پێشوازیی لێدەكرێت، ڤیدیۆی دانپێدانانی هەمان چالاكوانان لە لایەن مەسرور بارزانییەوە بڵاو دەكرێتەوە.

ئەو راپۆرتە ڤیدیۆییە بۆ پەردەپۆشكردنی هەموو ئەو تاوانە نەتەوەیی و ئەخلاقییانەیە، كە پارتی دیموكراتی كوردستان ئەنجامی دەدات، بۆ پەردەپۆشكردنی تیرۆری رۆژنامەوانان و ئازادیخوازان و پەرلەمانتارانە، بۆ پەردەپۆشكردنی پێشوازیكردنە لە قەسابی عەفرین و سەرێكانی و شەنگال (نەسر حەریری) لە كۆشك و تەلاری پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر فەرشی سوور، بۆ پەردەپۆشكردنی شكستی مێژوویی توركیایە لە گارە و لە حەفتانین، بۆ پەردەپۆشكردنی رادەستكردنەوەی سیاسەتمەداری كورد عومەر بارتانە بە دەوڵەتی توركیا، بۆ پەردەپۆشكردنی دزی و گەندەڵی و سیاسەتی هەژاركردنی خەڵكی باشووری كوردستانە.

لێرەدا بانگەوازی لە رای گشتی و هەموو هێز و لایەنە سیاسی و كۆمەڵایەتییەكان دەكەین كە لە بەرامبەر پێشێلكردنی ماف و ئازادییەكان، زیندانیكردن و ئەشكەنجەكردنی ئازادیخوازان، چەواشەكردنی راستییەكان و سووكایەتیكردن بە بەها نیشتمانییەكان ئەرك و بەرپرسیارێتی دیموكراتی خۆیان بە جێ بهێنن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    كه‌شناسی: پله‌كانی گه‌رما له‌ به‌رزیدا ده‌مێننه‌وه‌

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    عه‌بدولستار مه‌جید: كاری میدیا له‌ سایه‌ی عه‌قڵیه‌تێكی ئه‌منیی، ڕۆژ به‌ ڕۆژ له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسیدایه‌

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانی.. ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس گردبوونه‌وه‌و داوایانكرد زه‌وییان پێبدرێت

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌ندامێكی په‌ڕله‌مان: پێویسته‌ كۆمپانیاكان هه‌لی كار بۆ ده‌ستی كاری ناوخۆیی ته‌رخان بكه‌ن

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    با بەهێزەکەی ئەمڕۆ لە سلێمانی زیانی لێكه‌وته‌وه‌

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی پەروەردە خشتەی بابەتە هەڵپەسێردراوەکانی بڵاوكرده‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کۆنسوڵخانەی ئەمریکا: پابەندین بە پاراستنی پرنسیپە بنەڕەتییەکانی ئازادیی راگەیاندن لە هەرێمی کوردستان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ: به‌شێك له‌ راگه‌یاندنه‌كان ژه‌هری كوشنده‌ ده‌خه‌نه‌ نێو كۆمه‌ڵگاوه‌

سەرەتا