05/03/2021
367 جار خوێنراوەتەوە
وارماوا.. باندێكی بهكارهێنهری مادهی هۆشبهر و دراوی ساخته دهستگیركران
پهیام
پۆلیسی وارماوا باندێکی پێنج کەسی به تۆمهتی مامهڵهكردن به دراوی ساخته دەستگیرکرد كه بهپێی بڵاوكراوهی پۆلیس چهند كهسێكیان فرۆشیار و بهكارهێنهری مادهی هۆشبهربوون.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگهیاند، "مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی وارماوای سەر بە بەشی پۆلیسی شارەزوور، باندێکی پێنج کەسییان دەستگیرکرد کە مامەڵەیان بەدراوی ساختەوە کردووەو لەھەمانکاتدا چەند کەسێکیان فرۆشیارو بەکارھێنەری مادەی ھۆشبەر بوون".
له بڵاوكراوهكهدا هاتووه، "دوای کۆکردنەوەی زانیاری وورد لەسەر پێنج کەس کە لەشێوەی باندێکدا کاری مامەڵەو ساغکردنەوەی دراوی ساختەیان دەکرد (لەجۆری ٢٥ ھەزار دیناری) لەناحیەی عەربەت و ناو شاری سلێمانی، ھاوکات بەشێک لەو کەسانە فرۆشیارو بەکارھێنەری مادەی ھۆشبەر بون، پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، تونرا ھەر پێنج کەسەکە دەستگیر بکرێن و ڕوبەڕوی لێپرسینەوەی یاسایی بکرێنەوە."
ئاماژهی بهوهشكرد، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستگیرا بەسەر بڕێک دراوی ساختەو بڕێک مادەی ھۆشبەر لەجۆری شیشەو دەمانچەیەکی بێ مۆڵەت".
ڕوونیشیكردهوه، لەئێستادا ھەریەک لەتۆمەتباران:
(ئ، س، ر)
(د، ھ، أ)
(أ، ع، أ)
(ر، ن، أ)
(ن، ع، أ)
بەپێی ماددەکانی (٢٨٩ و ٢٩٨) و ١٤ی ماددە ھۆشبەرەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە