05/03/2021
1368 جار خوێنراوەتەوە
توركیا.. ژمارهی ئهو سهربازانهی له فڕۆكهكهدا گیانیان لهدهستدا بۆ 11 كهس بهرزبووهوه
پهیام
وەزارەتی بەرگریی توركیا رایگەیاند، بە هۆی تێكشكانی هێلیكۆپتەرێكەوە، 11 سەربازی تورك گیانیان لهدهستدا.
لە راگەیاندراوێكدا كە وەزارەتی بەرگریی توركیا بڵاوی كردووەتەوە، ئاماژە بەوە دراوە كە "یەكێكی دیكە لە سەربازە بریندارەكانی رووداوی تێكشكانی هێلیكۆپتەرە سەربازییەكە لە شارۆچكەی تاتوان لە پارێزگای بەدلیس، سەرەڕای هەموو هەوڵەكان نەتوانرا گیانی رزگار بكرێت و ژمارەی گیانلهدهستدراوان بۆ 11 كەس بەرزبووەتەوە".
ئاژانسی ئهنادۆڵۆی توركی ڕایگهیاند، سهرلهبهیانی ئهمڕۆ تەرمی ئەو 11 سەربازە گواسترانەوە پارێزگای ئەلعەزیز.
جێی ئاماژهیه وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند ھێلیکۆپتەرێکی سەربازیى جۆری کۆنگار سەر بە فەرماندەیی ھێزە وشکانییەکان، دوێنێ لە کاتژمێر ١٣:٥٥ لە بینگۆلەوە بەرەو تاتوان بەڕێکەوتووە و لە کاتژمێر ١٤:٢٥وە پەیوەندییان لەگەڵ ھێلیکۆپتەرەکە بچڕاوە و لە ئەنجامی کارەکانی گەڕان و بەدواداچوون ئەوە دەستنیشانکرا کە ھێلیکۆپتەرەکە تووشی تێکشکان بووە.
ھەروەھا وەزارەتی بەرگریی ئەوەشی راگەیاندبوو، کە لە رووداوەکە گیانلهدهستدانی 9 سەرباز و برینداربوونی چوار سەربازی دیکەی لێکەوتووەتەوە، كه دواتر دوو سەربازی بریندار سەرەڕای ھەموو ھەوڵەکان نەتوانرا رزگاربکرێن و بەمشێوەیە ژمارەی گیانلهدهستدان به ڕووداوهكه بۆ 11 كهس بەرزبوویەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە