05/03/2021 703 جار خوێنراوەتەوە

پارێزه‌رانی سزادراوانی بادینان: مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هه‌موومان و هه‌موو ڕۆژنامه‌نووسان هه‌یه‌

په‌یام

لەسەر تۆمارە ڤیدیۆییەكەی ئەنجومەنی ئاسایش تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان ڕاگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە جەخت لە بێ تاوانی شێروان شێروانی و هاوەڵانی دەكەنەوە.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا تیمی پارێزەرانی بادینان وتیان: ئەو دەنگانەی گرتە ڤیدیۆییەكان بۆ دەستگیركراوەكان ناگەڕێتەوە و ئەو ڤیدیۆیانە هیچ بەهایەكی یاسایی نییە، هەروەها بە نایاسایی كۆمپیتەر و مۆبایلی دەستگیركراوان بەكارهێنراوە.

تیمی پارێزەرانی بادینان وتیشیان: ڕەسمگرتن لەگەڵ گەریلا بە هیچ یاسایەك تاوان نییە و ئەو كەسەش كە شاهیدی لەسەر دەستگیركراوان دەدات نێردراوی خۆیانە.

بەشدار حەسەن سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی هەولێر و بادینان رایگەیاند، بەپێی یاسا ناكرێت دانپێدانانی رۆژنامەنوسەكان بڵاوبكرێتەوە، چونكە لەڕوی یاساییەوە بڕیارەكە پلەی بنبڕی وەرنەگرتوە، دەبو بڕیارەكە لەدادگای تەمیز بگەڕێتەوە و پاشان بڵاوبكرێتەوە، بەڵام ئەوكاتیش نەدەبوو وێنەی دەموچاویان دیاربێت، ئەوەی دەكرێت‌ دەستوەردانە لەسەربەخۆی دادگاكان و داوا لە داواكاری گشتی دەكەین لەو بابەتە بێتەدەنگ.

ئاماژەی بەوەشكرد، "نامە چاتییەكان هیچیان راست نین، چونكە ئەو كەسانە لەدادگای دهۆك ئازادكرابون، ئەوكاتی مۆبایلەكانیان كەوتوەتە دەست هێزە ئەمنیەكان، لەگرووپ چاتەكان نامە زیادكراوە و بەشێكی زۆریان بۆ ئەو رۆژنامەنوسانە ناگەڕێتەوە".
سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی هەولێر و بادینان باسی لەوەشكرد، "بەشێك لە ڤیدیۆكان دروستكرابوون، بەشێكیان لەژێر هەڕەشەی جەستەیی و ناموسیان تۆماركرابوون، ئەگەر هەندێك قسەشیان كردبێت ئیعتبار ناكرێت لەروی یاساییەوە، چونكە بەئامادەبوونی پارێزەرەكانیان نەبووە".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    سیاسەتی پارتی و یەكێتی قەیرانی بەردەوامی بەسەر خەڵكی هەرێمدا هێناوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاووڵاتیان: دەمانەوێت بە نرخی پاڵپشتیكراو نەوت و غاز و بەنزینمان بۆ دابینبكرێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەرێم بەغداد بە پێشێلكردنی شەش تەوەری سەرەكیی دەستوور تۆمەتبار دەكات

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    پارتی و یەكێتی: داكۆكی لە چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا دەكەین

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    شاندێكی پارتی بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی گەیشتە سلێمانی

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئۆجەلان داوا لەیەکێتی‌ و پارتی دەکات بە ڕەهایی کۆتایی بەناکۆکییەکانیان بهێنن

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشبینی هاتنی شەپۆلێکی نوێ و سەرتاسەریی بارانبارین لە هەرێم دەكرێت

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەنگۆی کشانەوەی پێشمەرگە لە قەرەهەنجیر ڕەتدەکرێتەوە

سەرەتا