04/03/2021
1992 جار خوێنراوەتەوە
سێ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگاداری ئه‌و دانپێدانانه نین به‌ناوی ئه‌نجومه‌نه‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه
په‌یام
سێ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر دانپێدانانی گیراوانی بادینان بڵاوده‌كه‌نه‌وه و رایده‌گه‌یه‌نن"به هیچ جۆرێك ئاگاداری ئه‌و راپۆرت و دانپێدانانه نین كه به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڵاوكراونه‌ته‌وه"
له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا، سێ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم رایانگه‌یاندووه، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، كه‌ناڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رمیی هه‌یه و پێكهاتووه له پێنج ئه‌ندام، به‌ڵام ئێمه سێ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه به هیچ جۆرێك ئاگاداری ئه‌و راپۆرت و دانپێدانانه نین كه به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڵاو كراونه‌ته‌وه.
دەقی روونكردنه‌وه‌کەی سێ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سۆشیاڵمیدیای كه‌ناڵی حزبێكی دیاریكراو، له ژێر ناوی دامه‌زراوه‌ی (ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان)، راپۆرتێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردۆه‌ته‌وه. له‌و راپۆرته‌دا، دانپێدانانی چه‌ند كه‌سێك په‌خش كراوه و تۆمه‌تی سیخوڕی كردنیان دراوه‌ته پاڵ.
ئه‌مه له كاتێكدا كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، كه‌ناڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رمیی هه‌یه و پێكهاتووه له پێنج ئه‌ندام، به‌ڵام ئێمه سێ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه به هیچ جۆرێك ئاگاداری ئه‌و راپۆرت و دانپێدانانه نین كه به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڵاو كراونه‌ته‌وه .
هه‌ر بڵاوكراوه‌یه‌كیش به بێ ئاگاداریی ئێمه و بێ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی له‌لایه‌ن ئێمه‌وه بڵاو بكرێته‌وه، سیفه‌تی فه‌رمیبوون وه‌رناگرێت و نوێنه‌رایه‌تی بڵاوكراوه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ناكات.
بۆیه ئێمه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هه‌ر جۆره به‌یاننامه‌یه‌ك ره‌تده‌كه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر به ئاگاداریی ئێمه نه‌بێت و پێشتر له راستی و دروستییه‌كه‌ی دڵنیا نه‌بین، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی ئه‌مڕۆش، ته‌عبیر له رای فه‌رمیی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ناكات .
سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی پاراستن و زانیاری - زانیاری
به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی پێشمه‌رگه
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە