04/03/2021
255 جار خوێنراوەتەوە
گروپی شه‌قام له كه‌ركووك داوا ده‌كات شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی شاره‌كه به بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا بچێته‌وه
په‌یام
گروپی شه‌قام له كه‌ركووك داوا ده‌كات شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی شاره‌كه به بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا بچێته‌وه و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی سێ رۆژی هه‌فته‌كان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گروپی شه‌قام له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی شاره‌كه كراوه، نیگه‌رانیی هاووڵاتیانیان بڵاو كرده‌وه كه به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و كه‌ره‌نتینه له رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه بێ كار و كاسبی ده‌بن و زیانیان به‌رده‌كه‌وێ.
گروپی شه‌قام داوا ده‌كات قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هه‌ڵبگیرێت و هانی هاووڵاتیان بدرێت زیاتر پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن، یاخود ئه‌و سێ رۆژه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بۆ دوو رۆژ كه‌مبكرێته‌وه تا زیانی زیاتر به هاووڵاتیانی كاسبكار نه‌گه‌یه‌نێت، گروپی شه‌قام ده‌ڵێن له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێنه‌كردنی داواكارییه‌كانیان هه‌ڵوێستی دیكه وه‌رده‌گرن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە