04/03/2021
403 جار خوێنراوەتەوە
هه‌ولێر.. سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ پێشوازیی له سه‌رۆكی یه‌كیێتی په‌رله‌مانتارنی كوردستان ده‌كات
په‌یام
مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له شاری هه‌ولێر پێشوازیی كرد له شاندێكی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان كه پێكهاتبوون له مامۆستا جه‌مال قاسم، سه‌رۆكی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی باڵای یه‌كیێتیه‌كه.
له‌دیداره‌كه‌دا وه‌فدی میوان خۆشحاڵیی خۆیان نیشاندا به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵ و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر وه‌ك سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و هیوایان خواست ئه‌م گۆڕانكارییه ببێته مایه‌ی زیاتر به‌ره‌وپێشچوونی كار‌و پڕۆژه‌ی كۆمه‌ڵ، هه‌روه‌ها هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتریان بۆ كۆمه‌ڵی دادگه‌ری خواست.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه باسكردن بوو له بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه و كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، هه‌ردوولا چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و زامنكردنی مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌پێویست زانی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە