04/03/2021 457 جار خوێنراوەتەوە

فراکسیۆنی سەوز: پێویستە حکومەتی ھەرێم ڕێز لەیاساو دادگاکان بگرێت

 

 

فراکسیۆنی سەوز لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە پەیامێکدا رایدەگەیەنێت، دژی ھەموو دەستوەردانێکین لەکاروباری دادگاکان و جەخت لەسەروەری یاسا دەکەینەوەو پێویستە پێش ھەموولایەک حکومەتی ھەرێم خۆی ڕێز لەیاساو دادگاکان بگرێت بۆئەوەی ڕێگری لەئەنجامدانی تاوان بکرێت.

دەقی پەیامەکە..
پەیامی فراکسیۆنی سەوز لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
وەک ئاشکرایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەناو شاری سلێمانی بەچەقۆ ھێرش کرایە سەر پەرلەمانتارێکی کوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق .
وێڕای دەستخۆشیمان بۆ ھێزە ئەمنیەکانی سلێمانی کە توانییان لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتباران بدۆزنەوەو ڕادەستی دادگایان بکەن، لەھەمان کاتدا پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ ئەو لێدوانەی بەڕێز (لاھور شێخ جەنگی) ھاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕادەگەیەنین لەسەر ئەم کەیسە، وە دژی ھەموو دەستوەردانێکین لەکاروباری دادگاکان و جەخت لەسەروەری یاسا دەکەینەوەو پێویستە پێش ھەموولایەک حکومەتی ھەرێم خۆی ڕێز لەیاساو دادگاکان بگرێت بۆئەوەی ڕێگری لەئەنجامدانی تاوان بکرێت .
فراکسیۆنی سەوز لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 23 خولەک پێش ئێستا

    ئه‌و كچه‌ی قورئانه‌كه‌ی سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری هه‌ولێری هه‌ڵگرته‌وه‌ قسه‌ ده‌كات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    كه‌شناسی: پله‌كانی گه‌رما له‌ به‌رزیدا ده‌مێننه‌وه‌

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    عه‌بدولستار مه‌جید: كاری میدیا له‌ سایه‌ی عه‌قڵیه‌تێكی ئه‌منیی، ڕۆژ به‌ ڕۆژ له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسیدایه‌

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانی.. ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس گردبوونه‌وه‌و داوایانكرد زه‌وییان پێبدرێت

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌ندامێكی په‌ڕله‌مان: پێویسته‌ كۆمپانیاكان هه‌لی كار بۆ ده‌ستی كاری ناوخۆیی ته‌رخان بكه‌ن

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    با بەهێزەکەی ئەمڕۆ لە سلێمانی زیانی لێكه‌وته‌وه‌

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی پەروەردە خشتەی بابەتە هەڵپەسێردراوەکانی بڵاوكرده‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کۆنسوڵخانەی ئەمریکا: پابەندین بە پاراستنی پرنسیپە بنەڕەتییەکانی ئازادیی راگەیاندن لە هەرێمی کوردستان

سەرەتا