04/03/2021
229 جار خوێنراوەتەوە
به‌بۆنه‌ی ساڵیادی ڕاپه‌ڕینه‌وه؛ مه‌ڵبه‌ندی ڕانیه‌ی كۆمه‌ڵ به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه
به‌یاننامه‌ی مه‌ڵبه‌ندی 5ی ڕانیه‌ی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان، به‌بۆنه‌ی 30 یه‌مین ساڵه‌ی یادی ڕاپه‌ڕینه‌وه
بسم الله الرحمن الرحیم
جه‌ماوه‌ری ئازیزی كوردستان!
كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان!
ئه‌مساڵ له بارودۆخێكی زۆر دژوار و پڕ له نه‌هامه‌تیی و، شكستی ده‌سه‌ڵات له ئیداره‌دانی قه‌یرانه‌كان و، ده‌رهاویشته سه‌خته‌كانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و، كێشه و ئاڵۆزییه ناوخۆیی و ناوچه‌یی و جیهانییه‌كاندا، به ئاهو ناسۆر و نیگه‌رانی قوڵه‌وه، یادی ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییه شكۆداره‌كه‌ی ئازاری 1991ی گه‌له‌كه‌مان، ده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌مساڵ؛ 30 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌دا تێده‌په‌ڕێ، كه 5ی3 له ڕانیه‌ی ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌وه، به‌ڕووی سته‌م و بێدادییدا چه‌خماخه‌ی لێدا و، گوتمان ئۆخه‌ی له ده‌ست زوڵمی زاڵمان ڕزگارمان بوو و، ئیدی نۆره‌ی ئازادیی و حه‌سانه‌وه و پێشكه‌وتن و دادگه‌رییه، له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆماندا!
به‌ڵام به‌داخه‌وه، زۆر خه‌ون و هیوا و ئاواتی ئێمه و هه‌زاران شه‌هید و بێسه‌روشوێن، ئاواره و زیندانی سیاسیی، شۆڕشگێڕ و تێكۆشه‌ری گه‌له‌كه‌مان، به ئاگری پاوانخوازیی و بێ به‌ندوباریی، به‌رژه‌وه‌ندپه‌رستیی و گه‌نده‌ڵی لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان، بوونه پووش و په‌ڵاش و، هه‌موولایه‌كیان به‌تایبه‌تی گه‌نجان و لاوانیان تووشی ئه‌وپه‌ڕی نائومێدیی و بێ حاڵیی و ژین تاڵیی كرد!
ته‌نانه‌ت ده‌ستیان بۆ بڕینی مووچه و قووتی هاووڵاتیان و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادییه‌كان و سزادانی ڕۆژنامه‌نووسان و به‌تاڵانبردنی سامانی نیشتیمانیی برد!
ئێستا كه هه‌موومان شاهێدی ئه‌و دۆخه سه‌خت و بێدادییهین؛ ده‌زانین هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان چ قوڕێكی خه‌ستیان بۆ گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان گرتۆته‌وه و، چۆن ژیان و شكۆیان ژێرپێ ناوین! بۆیه كاتی ئه‌وه‌یه هیممه‌ت بنوێنین و بڕیاری بوێرانه بده‌ین، چیدی متمانه به‌وانه نه‌ده‌ین و ئایینده‌ی خۆمان و نه‌وه‌كانمان به‌وانه نه‌سپێرین، كه به ئه‌وڕۆیان گه‌یاندووین و، بێ باكانه خێروبێری وڵاته‌كه‌مان به تاڵان ده‌به‌ن و، گاڵته به ئایینده‌مان ده‌كه‌ن و، ته‌نانه‌ت خزمه‌تگوزاریی پێویست به‌ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕین و ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕینیش ڕه‌وا نابینن!
دروود بۆ گیانی شه‌هیدانمان و تێكۆشه‌رانی خه‌باتی ڕزگاریخوازییمان
هه‌ر شكۆدار بێ یادی 5ی 3 و ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ریی گه‌له‌كه‌مان
مه‌ڵبه‌ندی(5)ی ڕانیه‌ی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان
5/3/2021
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە