03/03/2021 524 جار خوێنراوەتەوە

پاریس سانجێرمان تووشبوونی یاریزانێکی گرنگی یانەکەی بە کۆڕۆنا ڕاگەیاند

پەیام سپۆڕت

یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی تووشبوونی مۆیس کینی ئیتاڵی و هێرشبەری یانەکەی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا ڕاگەیاند.

لە ماڵپەری تایبەت بە خۆی یانەی پاریس سانجێرمان ڕایگەیاند، لە میانی پشکنینی ڕۆتینەی یاریزانەکانی کە ڕۆژانە تایبەتە بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا ئەنجام دەدرێت، دەرکەوتووە مۆیس کین هەڵگری ڤایرۆسەکەیە و ئەنجامی پشکنینەکەی بە پۆزەتیڤ هاتۆتەوە.

یانە فەڕەنسییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، مۆیس کین تا ساتی تێپەڕاندنی ڤایرۆسەکە لە ماڵەوە خۆی کەرەنتینە دەکات و بەشداری یارییەکان ناکات.

مۆیس کین لەم وەرزەدا بەشداری 31 یاری پاریس سانجێرمان لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا کردووە و 17 گۆڵی بۆ ئەو یانەیەی پایتەخت تۆمار کردووە، لەگەڵ دروستکردنی تاکە گۆڵێک.

تووشبوونی مۆیس کین لە کاتێکدایە یانەکەی لە ١٠ی ئەم مانگە چوارشەممەی داهاتوو لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناغی ١٦ی یانە پاڵەوانەکان میوانداری لە یانەی بەرشەلۆنە دەکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەمەقاڵێی نێوان ڕودیگێر و کارێراس گۆڕاوە بۆ پێکدادانی دەستی

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید تواناکانی یاریزانێکی گرنگی بۆ کلاسیکۆ لەدەست دا

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ژووری جلگۆڕینی ڕیاڵ مەدرید لە نێوان کڵۆپ و مۆرینیۆ خۆیان یەکلا کردووەتەوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ لە بارەی گەڕانەوەی بۆ ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید قسەی خۆی کرد

  • پێش 2 هەفتە

    ئارتێتا گەڕانەوەی دوو یاریزانی گرنگی بۆ ڕووبەڕووی نیوکاسڵ ئاشکرا کرد

  • پێش 2 هەفتە

    هەڵوێستی پێرێز سەبارەت بە داهاتووی ڤینیسیۆس ئاشکرا دەبێت

  • پێش 2 هەفتە

    ئینتەرمیلان پەیامێک ئاڕاستەی بەرشەلۆنە دەکات

  • پێش 3 هەفتە

    ئاربیلوا و بێلینگهام بە تووندی هەڕەشە لە بایرن میونخ دەکەن

سەرەتا