03/03/2021
416 جار خوێنراوەتەوە
دهۆك.. مه‌ڵبه‌ندی كۆمه‌ڵ پێشوازی له وه‌فدێكی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كگرتوو ده‌كات
په‌یام
به مه‌به‌ستی پیروزبایی كردنی سه‌ركه‌وتنی كونگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵ، شاندێكی مه‌ڵبه‌ندی سێی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی نۆی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له دهۆك كرد.
شانده‌كه‌ی به سه‌رۆكایه‌تی (سه‌عید عه‌لی عه‌بوو) به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سێی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بوو.
شاندی میوان پیروزبایی خۆیان ئاراسته‌ی (فه‌لاح مسته‌فا) به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی دهۆكی كۆمه‌ڵ كرد و جه‌خت له به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ر دوو حیزب له داهاتوودا و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانیان كرد.
یه‌كگرتوو گوڕانكاریه‌كانی نێو كونگره‌ی چواره‌می به گرنگ وه‌سف كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتر بۆ كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له قۆناغه‌كانی دواتردا خواست.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە