03/03/2021
376 جار خوێنراوەتەوە
دهۆك.. مه‌ڵبه‌ندی كۆمه‌ڵ پێشوازی له وه‌فدێكی مه‌كۆی گۆڕان ده‌كات
په‌یام
به مه‌به‌ستی پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی چواره‌م و هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی نوێ و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر بۆ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ، شاندێكی مه‌كۆی گوڕان سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی نۆی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له دهۆك كرد.
شاندی مێوان له لایه‌ن كارگێر و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی نۆی دهۆكی كۆمه‌ڵ پێشوازییان لێكرا كرا.
شاندی گوڕان وێڕای پیرۆزبایی، باسیان له پێگه‌ی كۆمه‌ڵ له گوڕه‌پانی سیاسی كوردستان و هه‌ڵویسته‌كانی كرد، و گوڕانكاریه‌كانی كونگره‌شیان به خالێكی گرنگ له قه‌ڵه‌مدا و هیوایان خواست كۆمه‌ڵ له‌سه‌ر رێچكه‌ی خۆی به گوڕ و تینێكی فراوانتره‌وه به‌رده‌وام بێت.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باسیان له دۆخی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و گرنگی هه‌ماهه‌نگی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانیان بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه‌ی كوردستان كرد .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە