03/03/2021 332 جار خوێنراوەتەوە

گواردیۆلا وەڵام دەداتەوە، نازناوی خولی ئینگلیزی یەکلایبۆتەوە؟

پەیام سپۆڕت

پێپ گواردیۆلا ڕەتیدەكاتەوە كە نازناوی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگیان یەكلا كردبێتەوە و دەشڵێت كاتی باسكردنی ڕیكۆردەكان نییە.

 پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی پاش بردنەوە گەورەكەیان بەرانبەر بە یانەی وڵڤەرهامبتۆن بە چوار گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێك بۆ كەناڵی بی تی سپۆرتی ئینگلیزی وتی: ئێمە ئەمڕۆ زۆۆر باش بووین، دوای یەكسانكردنەوەی ئەنجامەكە ئازارمان چەشت، بەڵام لە كۆتایدا چەندین هەلی  ۆڵكردنمان ڕەخساند.

گواردیۆلا وتوشیەتی: لە دوای یەكسانكردنەوەكە كاردانەوەیەكی باشمان نیشاندا و بە سەركەوتنی شایستە گەشتین و یارییەكی باشمان ئەنجام دام ڕكابەریەكانی خولی نایابی ئینگلیزی سەخت و دژوارە و لە كۆتا خولەكەكانی كۆتایدا لە هەموو یارییەكاندا دەبەینەوە و سەركەوتن بەدەست دەهێنین.

گواردیۆلا سەبارەت بە 21ـەم بردنەوەی لەسەر یەك و تۆماركردنی ڕیكۆردەكان ئاماژەی بەوەكرد: ئێمە یاری مانچستەر یونایتد لە ڕیكۆردەكان لە پێشتر دەزانم، تەواوی ئەوەی كە ئێستا بۆ ئێمە گرنگە یارییەكەی مانچستەر یونایتدە، 33 خاڵ لە یاریگاكان ماوە، مانچشتەر یونایتد سبەینێ یاری دەكات، ئێمە ڕۆژێك یان دو رۆژمان وەك پشوو لە پێشە و دواتر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی یونایتد لە یاریگای خۆمان ئامادە دەبین.

گواردیۆلا لەسەر یانەكەی كڵۆپ وتی: لیڤەرپووڵ پاڵەوانی وەرزی رابردووە و هێشتا مەیلی بۆ نازناوەكە ماوە، ئێمە ئێستا لە دۆخێكی باشداین و هەوڵ دەدەین كە جێگەی ئەوان بگرینەوە، بەڵام تا ئێستا ئەوان نازناوی پاڵەوانی پرێمرلیگیان هەڵگرتووە.

گواردیۆلا ئەوەشی وت: ئێمە لە ئایندە لەسەر ڕیكۆردەكانمان قسە دەكەین و لەوانەیە لە زستاندا یان لە مانگی 11 و 12 من خودی خۆم زیاتر شانازی بە ئامار و ڕیكۆردەكانەوە بكەم.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 4 هەفتە

    ڤینیسیۆس یاریزانێکی بەرشەلۆنە و یاریزانێکی لیڤەرپووڵ وەک دوو نزیکترین هاوڕێی ئاشکرا دەکات

  • 10/02/2026

    پەیوەندیکردنی هێرشبەرێکی گەورە بە بەرشەلۆنەوە یەکلا کرایەوە

  • 09/02/2026

    دەیڤد ئانچلۆتی هۆکاری سەرکەوتوو نەبوونی ئالۆنسۆ ئاشکرا دەکات

  • 08/02/2026

    مانەوەی دیبالا لە ڕۆما پەیوەستە بە مەرجێکی قورسەوە

  • 07/02/2026

    ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت مێژوو دژی بەرشەلۆنە دووبارە بکاتەوە

  • 05/02/2026

    سەرۆکی ئەتلەتیکۆ مەدرید چارەنووسی سیمۆنی یەکلا کردەوە

  • 03/02/2026

    هۆکاری ئەنجامنەدانی گرێبەست لە لایەن ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشکرا دەبێت

  • 31/01/2026

    دادگا داوایەکی ڕیاڵ مەدریدی ڕەت کردەوە و لاپۆرتاش هاتە دەنگ

سەرەتا