03/03/2021
397 جار خوێنراوەتەوە
به‌پێی راپۆرتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی به‌ریتانیا پێكوته‌كانی كۆرۆنا كاریگه‌ری باشیان هه‌یه
په‌یام
فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی گشتیی به‌ریتانیا، ڕاپۆرتێكی ده‌رباره‌ی یه‌كه‌م كاریگه‌رییه‌كانی پێكوته‌كانی فایزه‌رـ بایۆنتێك و ئۆكسفۆرد ـ ئاسترازینیكا، له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووانی كۆڕۆنا، بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كه، دوای تێپه‌ڕینی چوار هه‌فته به‌سه‌ر به‌كارهێنانی ژه‌می یه‌كه‌می پێكوته‌كاندا، به‌كارهێنه‌رانی پێكوته‌ی فایزه‌ر ـ بایۆنتێك به ڕێژه‌ی سه‌دا 57 تا 61 و به‌كارهێنه‌رانی ئۆكسفۆردـ ئاسترازێنكا به ڕێژه‌ی سه‌دا 60 تا 73 كاریگه‌ری پێكوته‌كه‌یان له‌سه‌ر دروست بووه.
له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش دراوه كه به‌كارهێنانی ژه‌می یه‌كه‌می پێكوته‌كان بۆ كه‌سانی 80 ساڵ و به‌ره‌وسه‌ر وای كردووه ژماره‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی له نه‌خۆشخانه‌كان چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرا به ڕێژه‌ی سه‌دا 80 كه‌م ببێته‌وه.
ڕاپۆرته‌كه ده‌ڵێ: به‌كارهێنانی پێكوته‌كان به ڕێژه‌ی سه‌دا 83 حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدانی به كۆڕۆنا كه‌م كردووه‌ته‌وه.
لای خۆیه‌وه، (مات هانكۆك) وه‌زیری ته‌ندروستیی به‌ریتانیا له كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی رۆژانه‌یدا كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م دوو پێكوته‌یه‌ی به "زۆر به‌هێز" ناو برد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە