03/03/2021
302 جار خوێنراوەتەوە
ئیمارات باڵوێزخانه‌ی له ئیسرائیل كرده‌وه
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بینیامین نه‌تانیاهو له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م باڵیۆزی ئیمارات له ته‌لئه‌بیب، محه‌مه‌د مه‌حمود خاجه، كۆبوویه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیله‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، له كۆبوونه‌وه‌یاندا له باڵه‌خانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، بینیامین نه‌تانیاهو و محه‌مه‌د مه‌حمود خاجه تاوتوێی ئه‌و پرۆژانه‌یان كرد كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات و په‌یوه‌ندییه ناوچه‌ییه‌كان به‌ره‌وپێش ده‌به‌ن.
هاوكات نه‌تانیاهو به‌خێرهاتنی خاجه‌ی كردووه بۆ ئیسرائیل و رایگه‌یاندووه: "خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان ده‌گۆڕین".
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك كاربه‌ده‌ستی باڵا، له‌نێویشیاندا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل، مائیر بن شه‌بات، ئاماده‌بوون.
ئیسرائیل و ئیمارات رۆژی ١٥ی ئه‌یلوولی ٢٠٢٠ له رێوره‌سمێكی فه‌رمییدا له كۆشكی سپی، رێككه‌وتننامه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان واژووكردبوو.
له‌دوای واژووكردنی رێككه‌وتننامه‌كه‌ش، حكوومه‌تی ئیمارات رۆژی ٢٤ی كانوونی دووه‌م بڕیاری كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ته‌لئه‌بیب دابوو.
یه‌كه‌م باڵیۆزی ئیمارات له ته‌لئه‌بیب، محه‌مه‌د مه‌حمود خاجه دوێنێ گه‌یشتبوویه ئیسرائیل و كارنامه‌ی راده‌ستی سه‌ركۆماری ئیسرائیل، رێڤن ریڤڵن كردبوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە