02/03/2021 329 جار خوێنراوەتەوە

نێمار گەڕایەوە

پەیام سپۆڕت 

پەیام سپۆڕت

نەیماڕ داسیلڤا ڕاهێنانە تاکەکەسییەکانی دەست پێکردەوە و یانەی پاریس سانجێرمانیش دوایین بەرەو پێشچوونەکانی پێکانەکەی ئاشکرا دەکات.

 
یانەی پاریس سانجێرمان لە ماڵپەڕی فەڕمی خۆی بڵاویکردەوە کە نەیماڕ لە ڕاهێنانە تاکەکەسییەکانی خۆی بە تۆپ و هەوڵەکانی بۆ گەڕاندنەوەی توانا جەستەییەکانی بەردەوامە.

یانەکەی پایتەختی فەڕەنسا ئاماژەی بەوەشکردووە، دۆخی نەیماڕ بۆ پەیوەندیکردن بە ڕاهێنانە بە کۆمەڵەکانی یانەکەی لە کۆتایی ئەم هەفتەدا بە دیار دەکەوێت و بڕیاری لەسەر دەدرێت.

لە 10ی ئەم مانگەدا و بەر لە یاری یانەکەی بەرانبەر بەرشەلۆنە لە یارییەکانی چوونی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا نەیمار داسیلڤای بەڕازیلی و هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی لە یاری یانەکەی بەرانبەر بە کان لە جامی فەڕەنسا لە ماسولکەکانی ڕانی چەپیدا تووشی پێکان هات، بەڵام یانەکەی توانی یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک لە نێو کامپنۆ بە کۆتایی بێنێت.

بڕیاریش وایە لە 10ی ئەم مانگەدا و لە فەڕەنسا یاری گەڕانەوە لە نێوان پاریس و بەرشەلۆنە بەڕێوەبچێت، کە نەیماڕ هەموو هەوڵێکی بۆ بەشداریکردن لەو یارییە بەرانبەر بە یانەی پێشووی خستووەتە گەڕ.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دیکۆ هۆکاری نەهاتنی بێرناردۆ و ئالڤارێز ڕوون دەکاتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لاپۆرتا هەڕەشە دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پێشهاتێکی سەرنجڕاکێش سەبارەت بە داهاتووی سکالۆنی لەگەڵ ئەرجەنتین بڵاو دەبێتەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ئارسیناڵ کار بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی سێ یاریزانە سەرەکییەکەی دەکات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    مێسی و کریستیانۆ بۆ یەکەمجار لە یارییەکی ماڵاوایی پێکەوە کۆدەبنەوە

  • پێش 1 هەفتە

    گومان و نیگەرانییەکان لە بەرشەلۆنە سەبارەت بە ڕۆدری زیاد دەکەن

  • پێش 1 هەفتە

    مۆرینیۆ: ناچارین سەیری خولی ئەمریکی بکەین تاوەکو چێژ لە ساڵەکانی کۆتایی مێسی وەربگرین

  • پێش 1 هەفتە

    جولیان ئالڤارێز بڕیاری کۆتایی دا

سەرەتا