02/03/2021
1017 جار خوێنراوەتەوە
سعودیه مه‌رجی بۆ ئه‌و كه‌سانه داناوه كه فه‌ریزه‌ی حه‌ج ئه‌نجامده‌ده‌ن
په‌یام
عه‌ره‌بستانی سعودیه مه‌رجێكی نوێی بۆ ئه‌و كه‌سانه دانا كه به‌نیازن بۆ به‌جێهێنانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بكه‌ن.
(تۆفیق ڕه‌بیعه) وه‌زیری ته‌ندروستی سعودیه ڕایگه‌یاند: وه‌رگرتنی پێكوته‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا مه‌رجێكی سه‌ره‌كییه بۆ ئه‌نجامدانی حه‌جی ئه‌مساڵ.
له بڕیارێكدا كه ئاڕاسته‌ی فه‌رمانگه په‌یوه‌ندداره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كردووه، تۆفیق ڕه‌بیعه ئاماژه‌ی به مه‌رجی وه‌رگرتنی پێكوته‌ی كۆڕۆنا بۆ ئه‌و كه‌سانه كردووه كه ده‌یانه‌وێ ئه‌مساڵ فه‌ریزه‌ی حه‌ج به‌جێبهێنن.
وه‌زیره‌كه‌ی سعودیه ڕایگه‌یاندووه: خۆ كوتان به پێكوته‌ی كۆڕۆنا یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی حه‌جی ئه‌مساڵه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌ی پێدانی پێكوته‌ی به به‌شداربووانی حه‌ج، دروست ده‌كرێت.
له‌و بڕیاره‌دا، وه‌زیری ته‌ندروستی هیچ ئاماژه‌یه‌كی بۆ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه نه‌كردووه كه ئه‌مساڵ ڕێیان پێ ده‌درێت به‌شداری به‌جێهێنانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج بكه‌ن.
فه‌ریزه‌ی حه‌جی ساڵی ڕابردوو، جیاواز له ڕابردوو به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆناوه ته‌نها به به‌شداری 10 هه‌زار هاووڵاتی نێوخۆی سعودیه به‌ڕێوه چوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە