02/03/2021 333 جار خوێنراوەتەوە

زیدان: شایستەی زیاتر بووین

پەیام سپۆڕت

زەینەدین زیدانی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید پێیوایە بەرانبەر یانەی ڕیاڵ سۆسیداد شایستەی بردنەوە بوون و دەکرا زیاتر لە خاڵێک بەدەست بهێنن.

 

 لە پاش یەکسانبوونیان بەرانبەر سۆسیداد لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان زیدان وتی: یارییەکی ئاست بەرزمان پێشکەش کرد، بەڵام لەسەر یاریگای خۆمان دوو خاڵی گرنگمان لەدەست دا و ئەوەش بەهۆی ئەوەی یانەی بەرانبەرمان ئاستی زۆر باش بوو.

لە درێژەی قسەکانیدا ڕاهێنەرەکەی یانەی شاهانە دەڵێت، ئێمە شایستەی خاڵێک زیاتر بووین بەتایبەتی لە ڕەخساندنی دەرفەتی گۆڵ تۆمار کردن باشتر بووین، ئەگەر گێمی یەکەم گۆڵمان تۆمار بکردایە یارییەکە بۆ ئاقارێکی دیکەدا دەگۆڕا، ئێمە دەمانوسیت بردنەوەی پێنجەمی لەسەر یەک تۆمار بکەین، بەڵام ئیستا پێویستە لەسەرمان بەردەوام بین و خولەکە زۆری ماوە و ڕێگا دوور و درێژە.

لە کۆتایشدا زیدان باسی لەوەکرد، هەموو یانەکانی لالیگا لەم ورەزەدا خاڵ لەدەست دەدەن، پێویستە لەسەریان خاڵەکانیان زیاد بکەن، خاڵێکی زۆر لە بەردەمیاندا ماوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ماوەی دوورکەوتنەوەی ڕۆدری لە یاریگاکان ئاشکرا کرا

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    نەشتەرگەری بۆ ئیسماعیل کرا و گنابریش دووچاری پچڕانی ماسولکەیی بووە

  • پێش 1 هەفتە

    کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لە نێوان کاریک و برۆنۆ فێرناندێز کراوە

  • پێش 1 هەفتە

    ماوەی دوورکەوتنەوەی چاڤی ئیسپارت ئاشکرا دەبێت

  • پێش 2 هەفتە

    بریکارەکەی ڤینیسیۆس ڕاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرا کرد

  • پێش 2 هەفتە

    لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت

  • پێش 2 هەفتە

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • پێش 3 هەفتە

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

سەرەتا