01/03/2021 462 جار خوێنراوەتەوە

كێشەی ئاوی فورات لەنێوان عێراق – توركیا، بەرەو چارەسەر هەنگاو دەنێت

پەیام

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق ڕایگەیاند سەرۆككۆماری توركیا پشتیوانیی چارەسەری هەمیشەیی دۆسیەی ئاوی نێوان وڵاتەكەی و عێراق دەكات.

عون زیابی وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكان تەئكیدیشی لەوە كردووەتەوە كە لایەنی توركی پێشنیازەكانی خۆیان لە بارەی پشكی ئاویی لە ڕووباری فورات خستووەتە ڕوو، بە تایبەت خواستی ڕەجەب تەیب ئۆردۆگان بۆ ئەو پرسە، كە هەمان خواستی وەزارەتە عێراقیەكەشە.

هەرچەندە ئەو وتەبێژە وردەكاریی خواستەكانی نەخستووەتە ڕوو، بەڵام جەختی لەوە كردووەتەوە ئێمەش ئەو پێشنیازانەمان هەیە و لە هەوڵداین بۆ بەردەوامبوونی گفتوگۆكان و هاوكاریی دوولایەنە بۆ چارەسەری ڕاستەقینە.

زیاب لە بارەی ڕێكەوتنی پێشترەوە ئاماژەی بەوە داوە كە لایەنی توركیا ڕێگە بە هاتنی ئاو دەدەن لە سنوری توركیا و سووریاوە بە 500 مەتر چوارگۆشەی ئاو بۆ هەر چركەیەك، لەو ڕێژەیەش 58%ی بۆ عێراق و 42% بۆ سووریایە، بەوەش لە سنووری عێراق سووریاوە 290 مەتر چوارگۆشە ئاو لە هەر چركەیەكدا دێتە عێراقەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: ئاسته‌نگ له‌ به‌رده‌م گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان هه‌یه‌

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    دۆناڵد ترەمپ: بە شێوەى ناڕاستەوخۆ لە دانوستان لەگەڵ ئێران بەشدار دەبم

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئۆجه‌لان: قۆناغی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ كۆتایی هات

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: هێشتا نه‌گه‌یشتووین به‌ڕێككه‌وتن

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئاسانكاری له‌ دادگـاییكردنی خۆپیشانده‌ران ناكه‌ین

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    لوبنان.. گروپیی چه‌كداریی ئه‌و وڵاته‌ چه‌كدانان ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: بەرانبەر بە هەڕەشەكان خۆ بە دەستەوە نادەین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: وڵاتێک دەیەوێت دانوستانەکانمان لەگەڵ ئەمریكا تێكبدات

سەرەتا