28/02/2021 368 جار خوێنراوەتەوە

حەلبوسى، داوا لە نوێنەرى وڵاتان لە عێراق دەکات دەست لە کاروباری ناوخۆی وڵات وەرنەدەن

پەیام

دوای دەمەقاڵێی نێوان باڵیۆزانی ئێران و تورکیا لەسەر ئامادەبوونی بیانی لە عێراق، محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق داوا لە نوێنەرى وڵاتان لە عێراق دەکات دەست لە کاروباری ناوخۆی وڵات وەرنەدەن.

حەلبوسی لە تویتێکیدا نووسیویەتی: "نوێنەرانی ئەرکە دیپلۆماسییەکان لە عێراق ئەرکیان ئەوەیە نوێنەرایەتی وڵاتەکانیان بکەن و هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات بەهێز بکەن، هەندێک لە نوێنەرانی ئەو ئەرکانە دەبێت باش ئاگاداری ئەرکەکانیان بن و دەست لەو شتانە وەرنەدەن کە ئەرکی ئەوان نییەو ڕێز لە سەروەری عێراق بگرن بۆ ئەوەی وەک یەک مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت".

ئەم هۆشدارییە دوای ئەوە هات کە ئێرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە عێراق ڕایگەیاند، وڵاتەکەی هەبوونی هیچ سوپایەکی بیانی لە عێراق یان دەستێوەردانی سەربازی لە وڵاتەکە قبوڵ ناکات، داوای لە هێزەکانی تورکیاش کرد، پاشەکشە بکەن و هیچ هەڕەشەیەک بۆ سەر خاکی عێراق دروست نەکەن.

لە بەرامبەردا فاتح یەڵدز باڵیۆزی تورکیا لە عێراق وەڵامی ئەو لێدوانەی مەسجی دایەوە و ڕایگەیاند، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، دوایین کەسە لە بابەتی رێزگرتن لە سنوورەکانی عێراق وانە بە تورکیا بدات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاوێژکارێکی زەیدی دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری نەوت ڕادەگەیەنێت و وەزارەتی نەوتیش ڕەتیدەکاتەوە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاسیاسێڵ تەکنەلۆژیای نەوەی پێنجەم (جی ٥) ـی ڕاگەیاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دەستەی پەیوەندییە گشتیەکانی عێراق: ١٨ سۆندەی بە قاچاخبردنی نەوت لە نەینەوا ئاشکرا کراون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمڕۆ چوار سەرۆکایەرتییەکەی عێراق کۆدەبنەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژنامەی مەدا: هێشتا میلیشیاكان لە جورفولسەخر ماون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەنجومەنی باڵای دادوەری: داوا لە بەغدا و هەولێر دەکەین پابەندی دەستوور بن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عه‌لی زه‌یدی: مەرجەعییەتمان دەستوور و یاسایە و بەرژەوەندیی باڵای عێراق پێوەرە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق و میسر له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی ڤیزه‌ی نێوانیان ڕێكه‌وتن

سەرەتا