28/02/2021 1472 جار خوێنراوەتەوە

باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا وەڵامێکى توندى باڵیۆزی ئێران لە بەغدا دەداتەوە

پەیام

فاتیح یڵدز باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، رایگەیاند: ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، دوایین کەسە لە بابەتی رێزگرتن لە سنوورەکانی عێراق وانە بە تورکیا بدات.

فاتیح یڵدز لە تویتەرەوە وەڵامی ئیرەج مەسجدی دایەوە کە لە چاوپێکەوتنێکیدا داوای لە تورکیا کردبوو عێراق جێبهێڵێت و رێز لە خاکەکەی بگرێت.

فاتیح یڵدز نووسیویەتی، "پێموایە باڵیۆزی ئێران دوایین کەسە لە بابەتی رێزگرتن لە سنوورەکانی عێراق وانە بە تورکیا بدات".

رۆژی شەممە، ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند، "دەستوەردانی سەربازیی تورکیا لە عێراق رەتدەکەینەوە، پێویستە هێزەکانی تورکیا نەبنە هەڕەشە یان پێشێلکردنی خاکی عێراق".

ئیرەج مەسجدی وتی: "تورکیا چ پەیوەندییەکی بە شنگالەوە هەیە؟، ئەمە پرسێکی ناوخۆیی عێراقە و عێراقییەکان خۆیان دەبێت ئەمە چارەسەر بکەن، تورکیا هیچ پەیوەندییەکی نییە کە هەڕەشە بکات یان بڕیار لەسەر ئەم بابەتە دەربکات".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای كشانەوەی هێزەكانیان هێزێكی تایبەتی ئەمریكی لە بەغداد دەمێننەوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق: ئه‌گه‌ری داخستنی كایه‌ی ئاسمانی له‌ ئارادایه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بانكی ناوەندیی عێراق: لە پارەداركردنی بازرگانیی دەرەكی بە دۆلار بەردەوام دەبین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق كار بۆ پێشخستنی پیشەسازیی نەوت و غاز دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەعرەجی: هیچ وادەیەكی كۆتایی بۆ كۆكردنەوەی چەك دیارینەكراوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كشانەوەی هاوپەیمانان، عێراق دەخاتە تاقیكردنەوەیەكی سەختی ئەمنییەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ تاوتوێكردنی قەیرانی سووتەمەنی، پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئاسمانی عێراق بە تەواوی بۆ گەشتی مەدەنی کرایەوە و سەروەریی بۆ گەڕایەوە

سەرەتا