28/02/2021
1647 جار خوێنراوەتەوە
مالیكی: هه‌وڵێك له ئارادایه بۆ دابه‌شكردنی خاكی عێراق و دروستكردنی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ
پەیام
نوری مالیكی سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌وڵێك له ئارادایه بۆ دابه‌شكردنی خاكی عێراق و دروستكردنی هه‌رێمێكی دیكه‌ی سه‌ربه‌خۆ.
نوری مالیكی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند به‌دواداچون ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و رووداوانه‌ی كه له پارێزگای زیقاڕ و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق روده‌دات، سه‌رجه‌م ئه‌و جموجۆڵانه‌ی پارێزگا جیاوازه‌كان پیلانێكن له‌دژی یه‌كپارچه‌یی و سه‌قامگیری خاكی عێراق و پرۆسه‌یه‌كی گۆڕانكاری، به‌ڵام ناسریه لێكه‌وته‌ی گه‌وره‌ی به‌دواوه‌یه.
مالیكی وتیشی پێموایه له‌ناسریه سه‌نته‌رێكی پلان داڕێژراو هه‌یه و ده‌یانه‌وێت هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ ڕابگه‌یه‌نن و شاری ناسریه‌ش بكه‌ن به سه‌نته‌ری ئه‌و هه‌رێمه، ئه‌مه‌ش بۆ دۆخی عێراق و سه‌قامگیری باشور و ناوه‌ند مه‌ترسیداره و لایه‌نی ده‌ره‌كیش له پشت ئه‌و پیلانه‌وه‌یه.
له‌ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادانی دو رۆژی رابردوی نێوان هێزه ئه‌منیه‌كان و خۆپیشانده‌رانی ناسڕیه، چوار كه‌س كوژراون و زیاتر له 170 كه‌سی دیكه‌ش له هێزه ئه‌منیه‌كان و خۆپیشانده‌ران برینداربون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە