27/02/2021
1672 جار خوێنراوەتەوە
مامۆستا عه‌لی باپیر ده‌ره‌نجامه‌كانی كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵ ده‌خاته‌ڕوو
په‌یام
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان، مامۆستا عه‌لی باپیر كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی سازده‌كات.
مامۆستا عه‌لی باپیر له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا باس له ده‌ره‌نجامه‌كانی كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان ده‌كات.
له سه‌ره‌تای وته‌كانیدا سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ ئاماژه‌ی به بڕیاره‌كانی ناو كۆنگره‌ی چواره‌مدا، به تایبه‌تی گۆڕینی ناوی حزبه‌كه و گۆڕینی پاشگری ئیسلامی به دادگه‌ری و گۆڕینی پێشگری ناوی كه‌سی یه‌كه‌می ناو حزبه‌كه له ئه‌میره‌وه بۆ سه‌رۆك.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ ڕایگه‌یاند، ڕێژه‌ی به‌شداری ئافره‌تانمان له %10 ه‌وه گۆڕیوه بۆ %20، ئه‌مه‌ش واتای به‌شداری گه‌رم و گوڕی ئافره‌تانه له كار و باره‌كاندا.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند، میكانیزمی یه‌كلایی كردنه‌وه لای ئێمه به ده‌نگی زۆرینه‌یه، ئێمه به زۆرینه بڕیاری گۆڕانكاریمان داوه و پاشگری ناوه‌كه‌مان گۆڕیوه، ئێمه ناوه‌ڕۆكمان نه‌گۆڕیوه، هه‌ندێ كه‌س پێیان وایه گه‌ر بته‌وێ بكرێیه‌وه به‌ره‌و كۆمه‌ڵگادا، ده‌بێ دووری بگری له ئیسلام، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه گه‌ر ئێمه له ئیسلام تێبگه‌ین وه‌كو ئه‌و شه‌ریعه‌ته‌ی كه له قورئان و سوننه‌تدا به‌رجه‌سته‌یه، ئێمه هه‌تا باشتر له قورئان و ڕێبازی پێغه‌مبه‌ر تێبگه‌ین، ئینجا ده‌زانین شه‌ریعه‌ت فه‌رمانمان پێده‌كات به كرانه‌وه و ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیان، هه‌روه‌رها شه‌ریعه‌ت فه‌رمانمان پێده‌كات به له‌سه‌رنگه‌ری سته‌ملێكراوان بوون و وه‌ستان له‌به‌رامبه‌ر سته‌مكار و گه‌نده‌ڵكاران.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، ئێمه پاشگری ئیسلامیمان لابردووه و دادگه‌ریمان داناوه، ئه‌وه‌یه كه خوای گه‌وره فه‌رمانی پێكردووه، خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌رانی بۆ چه‌سپاندنی دادگه‌ری ناردووه.
وتیشی: مه‌به‌ستمانه گۆڕانكارییه‌كان ببنه پردێك بۆ زیاتر لێكنزیكبوونه‌وه له سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی دادگه‌رییان ده‌وێت، گه‌ر نوێژیشمان له‌دواوه نه‌كه‌ن، با بێن پێكه‌وه دادگه‌ری بچه‌سپێنین، چونكه حاڵه‌تی شه‌رعی و لۆجیكی ئه‌وه‌یه دادگه‌ری بۆ هه‌موو هاوڵاتییان بێت.
مامۆستا عه‌لی باپیر ڕوونیشیكرده‌وه، كه‌سێك كه موسوڵمان بێت پێویسته ئاماده‌ی هه‌موو باجدانێك بێت.
مامۆستا عه‌لی باپیر: با كه‌س كه‌ڵكه‌ڵه‌ی ئه‌وه‌ی له كه‌لله‌دا نه‌بێت كه خه‌ڵكی خزمه‌تكاریان بن.
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ی مامۆستا عه‌لی باپیره‌وه له كۆنگره‌ی چواره‌مدا، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، "به‌نده خۆم هه‌ڵنه‌بژارده‌وه و پێشم ڕاگه‌یاندن كه یه‌كێكی دیكه دابنێن بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمه‌ڵ، به‌ڵام ئه‌ندامانی كۆنگره ئه‌وه‌یان ڕه‌تكرده‌وه و كاندیدیان كردمه‌وه، گه‌ر نا خه‌ڵكی زۆر به‌توانامان هه‌یه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م حزبه، من له ڕابردوودا دوو ساڵ له لایه‌ن ئه‌مریكاوه گیرام كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده‌ی زۆر باش حزبه‌كه‌یان به‌ڕێوه‌برد و سه‌ركه‌وتووش بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە