26/02/2021
1423 جار خوێنراوەتەوە
دواجار حكوومه‌تى هەرێم دانی به‌وه‌دا نا مووچه‌ی پێنج مانگی 2020ی دابه‌شكردووه
پەیام
حكوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵئه‌وه‌ی ره‌تیده‌كرده‌وه پێنج مووچه‌ی ساڵی 2020ی دابه‌ش كردبێت، دواجار له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی داراییه‌وه دانی به‌و راستییه‌دا ناو له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت حه‌وت مووچه‌كه‌ی دیكه به قه‌رز له‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراق هه‌ژماری ده‌كه‌ن.
ئه‌مه له كاتێكدایه پێشتر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه وته‌بیژی حكوومه‌ت كه‌ناڵی په‌یامی به بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری نادروست تۆمه‌تبار كردبوو كه‌چی ئێستا دانی پێداده‌نێن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە