26/02/2021 3696 جار خوێنراوەتەوە

ئەگەر زۆر خەمی گەشەی باڵای منداڵەکەتە نابێت هەرگیز ئه‌م سێ خاڵه‌ لەبیربکەیت

ئەگەر زۆر خەمی گەشەی باڵای منداڵەکەتە نابێت هەرگیز ئه‌م سێ خاڵه‌ لەبیربکەیت:

ا- ئەو خواردنانەی کە بۆ گەشەی منداڵەکەت گرنگن:

١- هێلکە: دەوڵەمەندە بە پڕۆتین، ترشە چەوری پێویست، ڤیتامین D، فۆسفۆڕەس، سیلینیەم، ئۆمێگا3 لەگەڵ ئایۆدین. کە ئەو مادانە بۆ گەشەی منداڵ زۆر پێویستن.

٢- شیر: دەوڵەمەندە بە پڕۆتین، ڤیتامین D، پۆتاسیۆم، کالسیۆم، فۆسفۆڕەس لەگەڵ مەگنیسیۆم.

٣- خواردنی سۆیا: دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و کالسیۆم.

٤- گۆشتی سور: دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و ماددەی ئایرۆن (ماددەی ئاسن) بۆ ڕێگریکردن لە کەمخوێنی.

٥- مریشک و ماسی: دەوڵەمەندن بە پڕۆتین.

٦- خواردنی پاقلەمەنیەکان وەک نیسک و ماش و فاسۆلیا.

٧- سەوزەی گەڵادار.

٨- چەرەسات: وەکو گوێز و بادەم و فستەق.

٩- میوەی دەوڵەمەند بە ماددە کانزاکان.

١٠- ئەو تۆوە ڕووەکانەی کە ئەخورێن وەک گەنمەشامی.

ب- خەوێکی باش و تەندرووست:

نووستنی تەندرووست چیە بۆ منداڵ؟

۱. ئەبێ کاتی نووستن و کاتی هەڵسان لە خەو دیاری کراو بێت و بڕی پێویست بخەوێت، واتە هەموو ڕۆژێک لە کاتی دیاری کراودا بخەوێت و هەڵبسێت لە خەو.

۲. نابێ جیاوازی کاتی نووستن و هەڵسان لەو ڕۆژانەی کە ناچێت بۆ قوتابخانە لەگەڵ ئەو ڕۆژانەی کە ئەچێت بۆ قوتابخانە لە ۱ سەعات زیاتر بێت.

۳. پێویستە منداڵ لە دەرەوەی ژووری نووستن بڕی پێویست وەرزش و یاری بکات.

٤. ژووری نوستن پێویستە بێدەنگ و تاریک یان ڕووناکی زۆر کەم بێت.

۵. ژووری نووستن پێویستە پلەیەکی گەرمی گونجاوی هەبێت واتە نابێ سارد یان گەرم بێت.

٦. نابێ لە ژووری نووستن منداڵ سزا بدرێت.

۷. نابێ لە ژووری نووستن تەلەفزیۆن هەبێت.

۸. پێش نووستن نابێ چا، کۆلا، چوکلێت، کۆفێ بدرێت بە منداڵ.

۹. دەتوانی پێش نووستن ژەمە خواردنێکی سووک بدەیت بە منداڵ بۆ ئەوەی لە برسیەتیدا خەبەری نەبێتەوە.

ئەبێت بڕی پێویست بخەوێت:

ئایە منداڵ ئەبێ چەند بخەوێت لە ڕووی تەندروستیەوە؟

نوستنی منداڵ بەپێی تەمەن ئەگۆڕێت:

۱- تەمەن ۱ هەفتە:

بە ڕۆژ ۸ کاتژمێر

بە شەو ۸ کاتژمێر و نیو

۲- تەمەن ٤ هەفتە :

بە ڕۆژ ٦ بۆ ۷ کاتژمێر

بە شەو ۸ بۆ ۹ کاتژمێر

۳- تەمەن ۳ مانگ:

بە ڕۆژ ٤ بۆ ٥ کاتژمێر

بە شەو ۱۰ بۆ ۱۱ کاتژمێر

٤-تەمەن ٦ مانگ:

بە ڕۆژ ۳ کاتژمێر

بە شەو ۱۱ کاتژمێر

٥- تەمەن ۹ مانگ:

بە ڕۆژ ۲ کاتژمێر و نیو

بە شەو ۱۱ کاتژمێر

٦- تەمەن ۱۲ مانگ:

بە ڕۆژ ۲ کاتژمێر و نیو

بە شەو ۱۱ کاتژمێر

۷- تەمەن ۲ ساڵ:

بە ڕۆژ ۱ کاتژمێر و نیو

بە شەو ۱۱ کاتژمێر و نیو

۸- تەمەن ۳ ساڵ:

بە ڕۆژ ئەگەر بخەوێت کەمتر لە کاتژمێرێک.

بە شەو ۱۱ کاتژمێر و نیو.

۹-تەمەن ٤ ساڵ:

بە شەو ۱۱ کاتژمێر و نیو.

لەو تەمەنە بەدواوە خەوی رۆژ نامێنێ وە کاتژمێرەکانی خەوی شەو لە ۱۱ کاتژمێرەوە کەم ئەبێتەوە بۆ ۹ کاتژمێر لە تەمەنی ۱٥ ساڵیدا.

ج- ئەبێت ئەو وەرزشانە بکات کە بۆ گەشەی باڵای پێویستن وەکو پەت پەتێن و خۆهەڵواسین.

 

د.پشدەر عه‌بدوڵا ئیسماعیل
پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 06/05/2024

    پزیشکێکی پسپۆڕی دەرونی: تۆ دەتوانیت ڕێگری بکەیت لە خۆکوژی

  • 25/03/2024

    چۆن هاوکاری توشبووان بە نەخۆشی دەروونی بکەین؟

  • 11/02/2024

    رێنمایی بۆ خەوێکی تەندروست

  • 23/08/2023

    چۆن منداڵەکانمان بپارێزین لە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان

  • 20/07/2023

    چی کاتێک پێویستە سەردانی پزیشکی دەروونی بکەیت؟

  • 12/06/2023

    زیاترله‌ سێیه‌كی گه‌نجانی‌ ئه‌ڵمانیا توندوتیژییان دژی‌ ژنان ئه‌نجامداوه‌

  • 09/01/2023

    چۆن مامەڵە لە گەڵ منداڵان لە قۆناغی باخچەی ساوایان بکەین؟

  • 03/12/2022

    ئەنجامدانى توندوتیژی دژی ئافره‌تان خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ی بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

سەرەتا