25/02/2021 564 جار خوێنراوەتەوە

حزبی سوسیالیست پیرۆزبایی به‌ستنی كۆنگره‌ له‌ كۆمه‌ڵ ده‌كات

 

په‌یام

به‌بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی كاره‌كانی كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستانه‌وه‌ مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان برووسكه‌ی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی مامۆستا عه‌لی باپیرو سه‌ركردایه‌تیی نوێی كۆمه‌ڵ كرد.


بەڕێز/ مامۆستا عەلی باپـیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
بابەت/ بروسکەی پیرۆزبایی
سڵاورێز

بەبۆنەی تەواوبوونی کارەکانی کۆنگرەی چوارەمی (کۆمەڵی دادگەریی کوردستان) گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان‌و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی نوێ ئەکەین‌و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.

هیوادارین هەردولامان‌و سەرجەم لایەنە کوردستانییەکان پێکەوە کاربکەین ڕۆڵی کاریگەر بگێڕین بۆ دادۆکیکردن لە قەوارەی دەستوریی هەرێمی کوردستان‌و پشتگیریکردن لە مافە دەستورییەکانی گەلی کوردستان لە پێناو ئایندەیەکی گەش‌و تێپەڕاندنی گرژی‌و قەیرانەکان‌و پتەوکردنی گیانی برایەتی‌و یەکڕیزی لایەنە سیاسیەکان کە بارودۆخی ناوچەکە لێمان دەخوازێت.

هیوای سەرکەوتن‌و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم
مه‌كته‌بی سیاسی 
حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمەڵ بۆ یەكێتی: خەڵك زۆر بێزارە و مەهێڵن دۆخەكە زیاتر خراپ بێت

  • پێش 3 هەفتە

    مامۆستا عەلی باپیر بەشداری لە کۆنفرانسی جیهانیی (یەکڕیزیی ئوممەتی هاوسەنگ) دەکات

  • پێش 4 هەفتە

    سەرۆكی كۆمەڵ هۆشداری لە فەوتانی دەستكەوتە مێژووییەكانی هەرێم دەدات

  • پێش 4 هەفتە

    سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی هۆشداریی لە بەرەوخراپترچوونی داهاتووی هەرێم دەدات

  • پێش 4 هەفتە

    مامۆستا عەلی باپیر: خۆمان فاكتەری سەرەكی بووین بۆ بێهێزكردنی هەرێم

  • پێش 4 هەفتە

    ڕاگه‌یه‌نراوی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له‌ دووه‌مین ساڵیادی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان

  • 17/10/2026

    كۆمەڵی دادگەری: بەغدا و هەرێم باری سەرشانی هاووڵاتییان قورستر دەكەن

  • 09/10/2026

    بۆ بەرەوپێشبردنی تواناكانیان، خولێكی پێگەیاندن بۆ كادیرانی كۆمەڵ كرایەوە

سەرەتا