25/02/2021 397 جار خوێنراوەتەوە

باڵوێزی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئازادی راگه‌یاندن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم كۆبوه‌وه‌


په‌یام

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق سەردانی هەولێری کردو لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. 

یه‌پێی راگه‌یه‌نراوی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان باڵیۆز باسی لە پشتیوانی حکومەتی کوردستان و ئازادی راگەیاندن کرد.

كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌، ڕۆژی ٢٤ ی مانگی ٢ ماسیو تولەر باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق و مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناخۆ لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، هەروەها گفتوگۆکرا دەربارەی دانوستاندەکانی تایبەت بە بوجە لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق و لە درێژەی گفتوگۆکانیشدا پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان باسیان لێوەکرا.

هه‌روه‌ها كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا راشیگه‌یاند، هەروەها باڵیۆز تولەر جەختیکردەوە لە گرنگیی ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی ڕاگەیاندن و ئاماژەی بەوەدا کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پابەند دەمێنێتەوە بە کارکردن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمەڵگای مەدەنی لەسەر ئەم پرسە و دڵنیاییدا لە پەیوەندیەکەی بەهێز لەگەڵ حکومەتەکەی بایدن. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    سیاسەتی پارتی و یەكێتی قەیرانی بەردەوامی بەسەر خەڵكی هەرێمدا هێناوە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاووڵاتیان: دەمانەوێت بە نرخی پاڵپشتیكراو نەوت و غاز و بەنزینمان بۆ دابینبكرێت

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەرێم بەغداد بە پێشێلكردنی شەش تەوەری سەرەكیی دەستوور تۆمەتبار دەكات

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    پارتی و یەكێتی: داكۆكی لە چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا دەكەین

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    شاندێكی پارتی بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی گەیشتە سلێمانی

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئۆجەلان داوا لەیەکێتی‌ و پارتی دەکات بە ڕەهایی کۆتایی بەناکۆکییەکانیان بهێنن

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشبینی هاتنی شەپۆلێکی نوێ و سەرتاسەریی بارانبارین لە هەرێم دەكرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دەنگۆی کشانەوەی پێشمەرگە لە قەرەهەنجیر ڕەتدەکرێتەوە

سەرەتا