25/02/2021 317 جار خوێنراوەتەوە

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق سەردانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر دەکات

 

په‌یام

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، ماتیۆ تولەر لە پەراوێزی سەردانەکەی بۆ ھەولێر پایتەختی ھەرێمی کوردستان، سەردانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێری کرد.

بەگوێرەی ئەو راگەیاندراوەی لە پەیجی فەرمی کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە ھەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک بڵاوکراوەتەوە، ماتیۆ تولەر بە یاوەری فەرماندەی بنکەی ئاسمانیی ھەولێری ھێزەکانی ئەمریکا، کۆڵۆنێڵ سکۆت دیسۆرمۆ سەردانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێری کرد و لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر، ئەحمەد ھوشیار محەمەدئەمین کۆبووەوە.

بە گوێرەی راگەیاندراوەکە، ماتیۆ تولەر رایگەیاندووە "ئەمریکا پابەندە بە بەردەوامیدان بە کارکردن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی فڕۆکەخانە بۆ دابینکردنی ئاساییش و ھاریکاری تەکنیکی پێویست بۆ ئەم ناوەندە گرنگەی ھاتوچۆی ئاسمانی".

ئەم سەردانەی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، ماتیۆ تولەر بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر دوای ئەو ھێرشە مووشەکییە دێت کە شەوی ١٥ لەسەر ١٦ی شوبات کرایە سەر شاری ھەولێر و ژمارەیەک لە مووشەکەکان لە بنکەی ھێزەکانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر کەوتنەخوارەوە.

چوارشەممە، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، ماتیۆ تولەر سەردانی ھەولێری کرد و لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و وەزیری ناخۆی ھەرێمی کوردستان، رێبەر ئەحمەد کۆبووەوە، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی باڵوێزخانه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم باس له‌ ئازادی راده‌ربڕین و ئازادی راگه‌یاندن له‌ هه‌رێمی كوردستان كراوه‌.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    مووچەخۆران و خانەنشینان لە كەشوهەوایەكی سارددا نۆرەیان بۆ مووچە گرتووە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی مەترسی هەرەسهێنان پردی گەڕەكی خەلیفاوا دادەخرێت

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەبوونی سووتەمەنیی پێویست خەڵكی ناوچە شاخاوییەكانی ڕاپەڕینی نیگەران كردووە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە 24 كاتژمێردا ئاستی ئاوی دوكان 85 سم و ئاوی دەربەندیخان 60 سم زیادی كردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مەزڵوم عەبدی دەچێتە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تا ساڵی 2030 ژمارەی ئۆتۆمبێلەكان لە عێراق نۆ ملیۆن تێدەپەڕێنێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئاگر له‌ كه‌مپێكی سنووری زاخۆ كه‌وته‌وه‌ و دەیان دووکانى سووتاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عومڕەکارێکی دیکەى کورد لە شاری مەدینەی پیرۆز کۆچی دوایی کرد

سەرەتا