24/02/2021
500 جار خوێنراوەتەوە
قائمقامیهتی سلێمانی 13 شوێنی خواردنو خواردنهوه دادهخات
پهیام
بەهۆی پابەند نەبون بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن، قائیمقامیەتی سلێمانی 13 شوێنی خواردن و خواردنەوە دادەخات.
قائیمقامیەتی سلێمانی رایگهیاندووه، بەهۆی پابەند نەبون بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن بە گشتی و مەرجەكانی تەندروستی و گەشتوگوزار بەتایبەتی، لیژنەكانی قائیمقامیەت بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی 13 شوێنی خواردن و خواردنەوە لە گەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی دادەخات.
راشگهیهنراوه، هەریەك لە خواردن و خواردنەوەكانی (رەزان، ئەوین، ماڵی سێوە، VIP، كەرنەڤاڵ شیراتۆز، سایە گوڵ 2، ئیو، ڤین، شنە، چاینا، بیك سپیندەر و چاینینا) بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی سەرجەمیان دادەخرێن و خاوەنەكانیشیان روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، بەسوپاسەوە هێزە ئەمنییەكانی شاری سلێمانی بەگشتی و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بەتایبەتی، بەپێدانی زانیاری و سەردانی بەردەوامی لیژنەكان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنە گشتییەكان هاوكاری تەواوی لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەكەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە