23/02/2021
363 جار خوێنراوەتەوە
به‌مه‌به‌ستی پشكنین؛ كۆمپانیای بۆینگ جۆرێك له فڕۆكه‌كانی له‌كارده‌خات
په‌یام
كۆمپانیای (بوینگ)ی فڕۆكه‌وانیی داوای له كۆمپانیاكانی هێڵی گواستنه‌وه كرد به‌هۆی بوونی گرفت له یه‌كێك له بزووێنه‌ره‌كانیدا گه‌شته‌كانیان به‌و جۆره فڕۆكه‌یه ڕابگرن.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، كۆمپانیای بوینگی ئه‌مریكی ئاماژه‌ی به‌وه كرد بڕیاره‌كه ئه‌و فڕۆكانه ده‌گرێته‌وه كه به بزووێنه‌ری (بڕات ئاند ویتنی 4000 ـ 112) كار ده‌كه‌ن.
ئه‌و بڕیاره‌ی (بوینگ) دوای دوو ڕۆژ دێ له گڕگرتنی بزووێنه‌ری لای ڕاستی فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانیی (یونایتد ئیرلایندز) له جۆری (بوینگ) كه به‌و هۆیه‌وه به 241 سه‌رنشینه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ نیشته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، (بوینگ) 69 فڕۆكه كه ئێستا له‌كاردان و 59 دانه‌ی دیكه‌ی كۆگاكراویش ڕاده‌گرێت تا ئه‌و كاته‌ی له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی فڕۆكه‌وانیی فیدڕاڵیی ئه‌مریكاوه پشكنینی ته‌كنیكییان بۆ ده‌كرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كۆمپانیای (یونایتد ئیرلاینز)ی ئه‌مریكی كاركردن به 24 فڕۆكه‌ی له جۆری (بوینگ) ڕاگرت تا ئه‌وكاته‌ی له نه‌بوونی گرفت له بزووێنه‌ره‌كانی دڵنیا ده‌بێته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە