23/02/2021 503 جار خوێنراوەتەوە

خامنەیی: پاشەکشێ لە بەرنامەی ئەتۆمی ناکەین

 

په‌یام

رابەری ئایینی ئێران، عەلی خامنەیی جەختی لەوە کردەوە کە پاشەکشێ لە بەرنامەی ئەتۆمی ناکەن و تا پیتاندنی یۆرانیۆم بە رێژەی سەدا ٦٠ بەردەوام دەبن.

عەلی خامنەیی رابەری ئایینی ئێران، جەختی لەوە کردەوە کە توانای ئەتۆمی ئێران بەپێی پێویستی زیاد دەکات و وتی: "هیچ پاشەکشێیەک لە بەرنامەی ئەتۆمی ناکەین و تا پیتاندنی یۆرانیۆم بە رێژەی سەدا ٦٠ بەردەوام دەبین".

عەلی خامنەیی، راگەیەندراوەکانی ئەمریکا، بەریتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا-ی دەربارەی ئێران بە "راگەیەندراوی خۆبەزلزانانە و بێویژدانانە وەسف کرد و وتی: "وڵاتانی رۆژئاوا، زۆر باش دەزانن کە ئێمە لە هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمیدا نین. هەر بۆیە چەکی ئەتۆمی تەنها بیانووێکە، ئەوان تەنانەت دژی ئەوەشن کە ئێمە ببینە خاوەنی چەکی ئاسایی، چونکە نایەنەوێت ئێران بەهێز ببێت".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا فه‌رمانی به‌ سوپاكه‌ی كردووه‌ ئاماده‌بێت بۆ هێرشی نوێ بۆسه‌ر ئێران

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    سووریا تاوتوێی ناردنی سەرباز بۆ هاوکاریکردنی سعوودیە دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ساڵیادی حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ره‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    حوسییەکان پێشڕەویی سوپای یەمەن ڕەتدەکەنەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ له‌ یه‌مه‌ن چی ده‌گوزه‌رێت و دواین پێشهاته‌ سیاسی و سه‌ربازییه‌كان چین؟

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبروسکە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لە ساڵیادی حەوتی ئۆکتۆبەر؛ کەناری رۆژاوا و دەروازەکان دادەخرێن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سعودییه‌.. وڵاتانی ئه‌ندام له‌ ڕێكه‌وتنی مه‌ككه‌ كۆ ده‌بنه‌وه‌

سەرەتا