23/02/2021 381 جار خوێنراوەتەوە

وادەی دوورخستنەوەی مۆرینیۆ ئاشکرا دەبێت

پەیام سپۆڕت

جۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی پێچەوانی سەرەتایی وەرز ئەنجامەکانی تەواوی ڕووی لە خراپییەوە و 12 ڕۆژی داهاتوو بۆ ئەو ڕاهێنەرە بە یەکلایکەرەوە دانراوە.

 
یانەی تۆتینهام سەرەتایی وەرز بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت و وەک ڕکابەری نازناوەکە باس دەکرا، بەڵام لە نیوەی وەرزدا یانەکە چەندین شکستی ڕووبەروو بۆتەوە، لە ئێستادا پاش ئەنجامدانی 24 یاری تەنیا خاوەنی 36 خاڵەوە لە پلەی نۆیەم دێت و ئومێدی گەیشتنیان بە چامپیۆنسلیگ لە ڕێگەی خولی نایابی ئینگلیزییەوە لەدەستداوە.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی تێلیگراف ئاماژە بەوە دەکات، بەرپرسانی یانە لەندەنییەکە بە سەرۆکایەتی دانێل لیفی 12ی ڕۆژی داهاتوویان بۆ هەڵسەنگاندنی کارەکانی مۆرینیۆ دیاریکردووە، تا ئەوەی ئەو ڕاهێنەر پۆرتوگالییە بەر بەو ئەنجامە خراپانەی یانەکەی بگرێت و هەنگاو بەرەو پێشەوە بنێن.

لە ماوەی ئەو 12 ڕۆژەشدا تۆتێنهام ڕووبەڕووی فوڵفسبێرگ لە یۆرۆپالیگ و بێرنلی و فولهام و کریستاڵ پاڵاس لە پرێمەرلیگ دەبێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئانچیلۆتی بڕیاری کۆتایی نێمار بۆ ماڵئاواییکردن لە یاریی نێودەوڵەتی ئاشکرا دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    فلیک بڕیاریداوە لە سێ یاریی داهاتوو ڕافینیا بپارێزێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    دیکۆ هۆکاری نەهاتنی بێرناردۆ و ئالڤارێز ڕوون دەکاتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    لاپۆرتا هەڕەشە دەکات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    پێشهاتێکی سەرنجڕاکێش سەبارەت بە داهاتووی سکالۆنی لەگەڵ ئەرجەنتین بڵاو دەبێتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    ئارسیناڵ کار بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی سێ یاریزانە سەرەکییەکەی دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    مێسی و کریستیانۆ بۆ یەکەمجار لە یارییەکی ماڵاوایی پێکەوە کۆدەبنەوە

  • پێش 2 هەفتە

    گومان و نیگەرانییەکان لە بەرشەلۆنە سەبارەت بە ڕۆدری زیاد دەکەن

سەرەتا