23/02/2021
340 جار خوێنراوەتەوە
دوو تۆمه‌تبار به‌بڕێك پاره‌ی ساخته‌وه ده‌ستگیركران
په‌یام
مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنی سلێمانی دوو تۆمه‌تباری به‌ناسنامه ئێرانی‌یان ده‌ستگیركرد كه‌بڕێك پاره‌ی ساخته‌یان پێبووه و ویستوویانه له‌ناو بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی ساغی بكه‌نه‌وه.
پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسی سلێمانی زانیاری پێگه‌یشت له‌سه‌ر دوو تۆمه‌تبار كه پاره‌ی ساخته‌یان پێیه‌و ده‌یانه‌وێت له‌ناو بازاڕی شاری سلێمانی ساغی بكه‌نه‌وه ، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنی سلێمانی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو و گه‌یشتنه شوێنی مه‌به‌ست و توانیان له‌ناو بازاڕی شاری سلێمانیدا دوو تۆمه‌تباری به‌ناسنامه ئێرانی ده‌ستگیربكه‌ن كه زیاتر له حه‌وت ملیۆن دیناری په‌نجا هه‌زاری ساخته‌یان پێبووه له‌گه‌ڵ چه‌كێكی بانكی 10 ملیۆن تمه‌نی.
له‌ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار ( س، س) له‌دایكبووی 1994 و ( ب، م) له‌دایكبووی 1990 به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر راگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە