23/02/2021 374 جار خوێنراوەتەوە

يەكێتیى ئەورووپا بڕياریدا سزاى نوێ به‌سەر رووسيادا بسه‌پێنێت

په‌یام

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا، بەھۆی دەستگیرکردنی سەرکردەی ئۆپۆزیسیۆنی رووسی ئالێکسی ناڤاڵنی-یه‌وە بڕیاری سەپاندنی سزایان بەسەر رووسیادا، دەرکرد.
نوێنەری باڵای پەیوەندییەکانی دەرەوە و سیاسەتی ئاسایشی یەکێتیی ئەورووپا، جۆزێپ بۆرێل، لە کۆتایی کۆبوونەوەکانی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا په‌یامێكی پێشکەشکرد.
جۆزێپ بۆرێل ئاماژەی بەوەکرد کە رووسیا دۆخی خۆسەپاندنی په‌یڕه‌و ده‌كات و لە یەکێتیی ئەورووپا دوورکەوتووەتەوە و رایگه‌یاند: "پەیوەست بە دۆخی ناڤاڵنی، بریارێکی سیاسیمان لە بابەتی جێبەجێکردنی رێکاری سنوورداركردن لە بەرامبەر رووسیا دژی ئه‌و کەسانه‌ی کە بەرپرسن لە دەستگیرکردن و سزادانی ناوبراو، ده‌ركردووه‌".
بۆرێل ئاشکرایکرد ئەوان بە سەپاندنی ئەو رێکارانە، بۆ یەکەم جار سستمی جیھانیی سزادانی مافەکانی مرۆڤ کە لە کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠دا ده‌ستیپێكراوه‌، جێبەجێدەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد کە ماوەی ئامادەکردنی سزاکان لەمڕۆوە دەستیپێکردووە، پێشنیازی کرداریی پێشكه‌شكراون و چاوەڕوانی ئەوەدەکەن له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا سزاکان ئامادەبکرێن.
نوێنەری باڵای پەیوەندییەکانی دەرەوە و سیاسەتی ئاسایشی یەکێتیی ئەورووپا، جۆزێپ بۆرێل، جەختی لە بەردەوامی پاڵپشتییان بۆ مافە سیاسی و مەدەنییەکان و بەرگریکردن لە ئازادییەکان لە رووسيا کردەوە و رایگه‌یاند: "لە ھەمان کاتدا، ناچارین چوارچێوەیەکی کاتی بە شێوەیەکی ھەمیشەیی لە بابەتی رووبەرووبوونەوە لەگەڵ دراوسێیەک کە بە داخەوە ھەڵوێستێکی دوژمنانەی گرتووتەبەر، دیاریبکەین. به‌ڵام لە ئێستادا راستییەکە ئەمەیە".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    میدیای ئەمریکا: تره‌مپ و نه‌ته‌نیاهوو ئەگەری ئەنجامدانی ھێرشيان بۆ سەر ئێران تاوتوێ کردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێژه‌ی پشتیوانی له‌ به‌ ئه‌ندامبوونی ئۆكرانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ڕووی له‌ دابه‌زین كردووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چوار پارت لە مەغرب پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینەیان ڕاگەیاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پۆلیسی ئەمریکا هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئیلهان عومەر

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: زياده‌ڕۆییمان كرد له‌ به‌ ئامانجگرتنی سه‌ركرده‌كانی ئێران

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    باڵیۆزی ئەمریکا لە یۆنان تۆمەتبار کراوە بە ڕەفتاری نەشیاو و نایاسایی

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    زیلینسكی: ڕووسیا بە ئاگربەستی وزە ڕازی بێت، ئێمەش قبووڵمانە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    جیبۆتی.. 109 كۆچبەر گیانیانلەدەستدا و 116ی دیكەش بێسەروشوێنن

سەرەتا