22/02/2021
313 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵ له چه‌مچه‌ماڵ گه‌شبین و دڵخۆشن به بڕیار و ڕاسپارده‌كانی كۆنگره
پەیام
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كورستان له سنووری مه‌ڵبه‌ندی 7 ی چه‌مچه‌ماڵ به گه‌شبینیه‌وه له بڕیار و ڕاسپارده‌كانی كۆنگره‌ی چواره‌می حیزبه‌كه‌یان ده‌ڕوانن و دڵخۆشن به‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵ توانیویه‌تی له ماوه‌ی دوو ڕۆژی كاره‌كانی كۆنگره‌دا ژماره‌یه‌ك بڕیاری گرنگ و بوێرانه په‌سه‌ند بكات، داواكاریشن بڕیاره‌كانی كۆنگره له ئاینده‌یه‌كی نزیك دا كاری جدی له‌سه‌ر بكرێت و له ئۆرگانه‌كانی حیزب دا ڕه‌نگ بداته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە