20/02/2021 534 جار خوێنراوەتەوە

پیرێز لە مێکاتۆی هاوینەدا چەند بۆمبێک دەتەقێنێتەوە

پەیام سپۆڕت 

فلۆرێنتینۆ پیرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی پلانی تۆکمەی داناوە لە گواستنەوەی هاوینەدا دوو گرێبەستی گەورە یەکلای بکاتەوە.

 
ڕۆژنامەی مارکای نزیک لە یانەی شاهانە ئاشکرای دەکات، پیریزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە هاوینی 2021دا پلانێکی تۆکمەی بۆ یەکلایکردنەوەی گرێبەستی هەریەکە لە کیلیان مباپێی فەڕەنسی و ئیرلینگ هالاندی نەرویجی داناوە.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی خستۆتە ڕوو، بە گواستنەوەی ئەو دوو هێرشبەرە پیرێز سەرسوڕهێنەرترین مێکاتۆی یانەکەی لە 10ساڵی ڕابردوودا ئەنجام دەدات.

ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەی مباپێ دووچاری ئاستەنگی زۆر دەبێتەوە، چونکە یاریزانەکە تا هاوینی 2022 گرێبەستی لەگەل یانەی پاریس سانجێرمان هەیە، یانە فەڕەنسییەکەش زۆر بە قورسی یاریزانەکانی دەفرۆشێت، بەڵام پێشبینی دەکرێت گواستنەوەی هالاند بۆ ڕیاڵ مەدرید ئاسانتر بێت، چونکە ئەو یاریزانە بۆ دۆڕتمۆند یاری دەکات و یانەکەی بە پارەیەکی خەیاڵی دەستبەرداری دەبێت.

جێی بیرهێنانەوەیە لە دوو مێرکاتۆی ڕابردوودا ڕیال مەدرید هیچ پارەیەکی لە گواستنەوەی یاریزان خەرج نەکردووە، بەڵام پارەیەکی زۆری لە نۆژەنکردنەوەی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ خەرجکردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    گفتوگۆیەکی کورت لە نێوان سیمیۆنی و ئالڤارێز ئەنجام دراوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    تەواو مۆرینیۆ داهاتووی ئیندریکی یەکلا کردەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    گواردیۆلا هۆکارە ڕاستەقینەکانی جێهێشتنی مانچستەر سیتی ئاشکرا دەکات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    پلانی کوشتنی مێسی و کریستیانۆ لە کاتی مۆندیال ئاشکرا دەبێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    سیمیۆنی داهاتووی جولیان ئالڤارێزی یەکلا کردەوە

  • پێش 1 هەفتە

    😱فابریزیۆ ڕۆمانۆ بۆمبەکەی لەسەر ڕۆدری تەقاندەوە

  • پێش 1 هەفتە

    ڕۆدری لە نێوان بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید خۆی یەکلا کردووتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    بەرشەلۆنە نرخی فرۆشتنی تۆرێسی بۆ پاریس سان جێرمان دیاری کرد

سەرەتا