20/02/2021 409 جار خوێنراوەتەوە

ڕۆژنامەی سپۆڕت وردەکاری گرێبەستی سوارێز بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید ئاشکرا دەکات

پەیام سپۆڕت

وردەکاری گرێبەستی لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی لە یانەی بەرشەلۆنەوە بۆ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ئاشکرا دەبێت.

 
ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لە هەواڵێکی تایبەتدا بڕی گواستنەوە و وردەکاری گرێبەستەکەی ئاشکرا کردووە و ئاماژە بەوە دەکات، گواستنەوەی سوارێز بۆ یانە مەدریدییەکە دیارییەکی یانە کەتەلۆنییەکە نەبووە و ئەو گواستنەوەیە بێ بەرانبەر ئەنجام نەدراوە، بەڵکو پێشەکی یانەی بەرشەلۆنە پێنج ملیۆن یۆرۆی لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید وەرگرتووە، ئەمە جگە لەوەی شەش ملیۆنی دیکەش وەک پاداشت لە گرێبەستەکەدا جێ کراتەوە، واتا کۆی گشتی گرێبەستەکەدا دەگاتە 11 ملیۆن یۆرۆ.

سەرچاوەکە زانیاری زیاتری ئاشکرا کردووە، ئەگەر سوارێز لەم وەرزەدا 20 یاری بۆ ئەتلەتیکۆ ئەنجام بدات، ئەوا دەبێت ئەتلەتیکۆ یەک ملیۆن یۆرۆ بە بلاوگرانا بدات، ئەگەر یانە مەدریدییەکە بگاتە چارەکی کۆتایی چامپیۆنسلیگ ئەوا بەرشەلۆنە یەک ملیۆن یۆرۆی دیکە وەردەگرێت.

تا ئیستاش بەرشەلۆنە حەوت ملیۆنی لە گرێبەستی سوارێز مسۆگەر کردووە و ئەگەر وەرزی داهاتووش یاریزانەکە لە ئەتلەتیکۆ بمێنێتەوا ئەوا یەک ملیۆنی دیکەش وەر دەگرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دیکۆ هۆکاری نەهاتنی بێرناردۆ و ئالڤارێز ڕوون دەکاتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لاپۆرتا هەڕەشە دەکات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پێشهاتێکی سەرنجڕاکێش سەبارەت بە داهاتووی سکالۆنی لەگەڵ ئەرجەنتین بڵاو دەبێتەوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    ئارسیناڵ کار بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی سێ یاریزانە سەرەکییەکەی دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    مێسی و کریستیانۆ بۆ یەکەمجار لە یارییەکی ماڵاوایی پێکەوە کۆدەبنەوە

  • پێش 2 هەفتە

    گومان و نیگەرانییەکان لە بەرشەلۆنە سەبارەت بە ڕۆدری زیاد دەکەن

  • پێش 2 هەفتە

    مۆرینیۆ: ناچارین سەیری خولی ئەمریکی بکەین تاوەکو چێژ لە ساڵەکانی کۆتایی مێسی وەربگرین

  • پێش 2 هەفتە

    جولیان ئالڤارێز بڕیاری کۆتایی دا

سەرەتا