19/02/2021
1784 جار خوێنراوەتەوە
كهسوكاری زیندانی كراوانی بادینان: دەستەڵات ھەرەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیویی دانپێدانانی زیندانیکراوەکان دەکات
پهیام
كهسوكاری
زیندانی كراوانی بادینان رایدهگهیهنن، بهناراستهوخۆ ههرهشهی بڵاوكردنهوهی
ڤیدیۆیی دانپێدانانی زیندانی كراوانیان دهكهن، دهشڵێن،" دروستکردنی ڤیدیو
لە ژێر ھەرەشە و ئەشکەنجەدان کارێکی نایاسایی و نا ئەخلاقیە و ئەم کارە رەتدکەین و
ھیچ دانپێدانانێک لەژێر ئەشکەنجە یاسایی و حەقیقی نیە.
له راگهیهنراوێكیاندا
بۆ ڕای گشتی، كهسو كاری زیندانی كراوانی بادینان دهڵێن،" ھەرەھا تکا دەکەین دادگای پێداچۆنەوە
(تممیز) بە ئازادکردنی کەسوکارەکانمان کە ھیچ تاوانێکیان نیە سەربەخۆیی خۆی بسەلمێنێ
و ئاوێک بکاتە بەم ئاگرەدا کە ھەموو لایەک لێی نارازییە، چونکە کەسوکارەکانمان بە
ماددەی ١ی ژمارە ٢١ سزادراون لە کاتێکدا پێویست بوو بەپێ یاسای ژمارە (٣٥)ی رۆژنامەگەری
و یاسای ژمارە (١١) خۆپیشاندانەکان مامەلەیان لەگەل کردبا چۆنکە ئەوان کەسانی مەدەنی
رەخنەگرو بێ چەکن بەپێ ماددەی (٣٢) دەستوری عێراق مافی ئازادی رادەربرینیان پێداوە،
ھەروەھا داواکارین حکومەتی ھەرێمیش واز لە تەحەدا و فشارخستن بۆ سەر دەستەلاتی
دادوەری بھێنێت".
تکایە بەم کارە
زیاتر ئازارمان نەدەن خەلک تورەتر مەکەن
بۆ/ رای گشتی
دوای ئەوەی لە رێککەوتی
١٦/٢/٢٠٢١ بە بریارێکی نا داپەروەرانە پێنج لە کەسوکارەکانمان کە پێکدێن لە (شێروان
شێروانی، شڤان سەعید، گوھدار زێباری، ئەیاز کەرەم، ھاریوان عیسا) کە روژنامەنۆس و
چالاکوانی مەدەنی بوون بۆ ماوەی شەش سال زیندانیکران، لە کاتێکدا ھیچ بەلگەیەک لەسەر
تومەتبارکردنیان نەبوو و لەو چەند مانگەی لە زیندان دابون ئەشکەنجەدراون و ھەرەشەی
ژن و منالیان لێکرابوو، بێ بەشکرابون لەو مافەی پارێزەریان ھەبێت تا رۆژی دادگاییکردنیان.
بەداخەوە دەستەلات
بە رێگای ناراستەوخۆ ھەرەشەی بلاوکردنەوەی ڤیدیویی دانپێدانانی زیندانیکراوەکان دەکات،
بۆ رای گشتی و ناوەندە جیھانیەکان رادەگەیێنین: دروستکردنی ڤیدیو لە ژێر ھەرەشە و
ئەشکەنجەدان کارێکی نایاسایی و نا ئەخلاقیە و ئەم کارە رەتدکەین و ھیچ دانپێدانانێک
لەژێر ئەشکەنجە یاسایی و حەقیقی نیە، ئێمە و خەلک زیاتر تورە و ئازار ئەدەن و دەستەلات
سومعەی خۆیان و ھەرێمەکەمان ناشیرینتر دەکات، بویە رێچارە ئازادکرنی زیندانیان و
ئاشتەوایی یە نەک ترس و تەحەدا لەگەل کەسانی مەدەنی و مافخواز.
لە ھەمان کاتدا
داواکارین لە نەتەوە یەکگرتوەکان، رێکخراو و ناوەندە جیھانیەکانی مافی مرۆڤ،
کونسول، بایلوزخانەی ولاتان لە ھەرێم و بەغداد، پەرلەمانی کوردستان و عێراق و ھەموو
لایەک چاودێری پرۆسەکە بکەن و ھاوکاربن.
ھەرەھا تکا دەکەین
دادگای پێداچۆنەوە (تممیز) بە ئازادکردنی کەسوکارەکانمان کە ھیچ تاوانێکیان نیە سەربەخۆیی
خۆی بسەلمێنێ و ئاوێک بکاتە بەم ئاگرەدا کە ھەموو لایەک لێی نارازییە، چونکە کەسوکارەکانمان
بە ماددەی ١ی ژمارە ٢١ سزادراون لە کاتێکدا پێویست بوو بەپێ یاسای ژمارە (٣٥)ی رۆژنامەگەری
و یاسای ژمارە (١١) خۆپیشاندانەکان مامەلەیان لەگەل کردبا چۆنکە ئەوان کەسانی مەدەنی
رەخنەگرو بێ چەکن بەپێ ماددەی (٣٢) دەستوری عێراق مافی ئازادی رادەربرینیان پێداوە،
ھەروەھا داواکارین حکومەتی ھەرێمیش واز لە تەحەدا و فشارخستن بۆ سەر دەستەلاتی
دادوەری بھێنێت و بە نیشتیمانییانە مامەلە بکات و مامۆستا (بەدەل بەرواری، ئومێد بەروشکی)
و (سلێمان کەمال، کارکەر، بەندەوار، جەمال، قارەمان) و ھاورێکانیان و ھەموو دەستگیرکراو
و راگیراوەکانی دیکەش لە زینداندان ئازاد بکەن.
کەسوکاری زیندانیکراوەکانی
بادینان
١٩/٢/٢٠٢١
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە