19/02/2021 981 جار خوێنراوەتەوە

کەشتییە ئاسمانییەکەی ناسا بە سەرکەوتوویی لەسەر مەریخ نیشتەوە

په‌یام

ئاژانسی ناسا رایگەیاند کە کەشتییەکی ئاسمانی بە ناوی "Perseverance" بە سەرکەوتوویی لەسەر ھەسارەی مەریخ نیشتووەتەوە.

ئەو کەشتییە ئاسمانییەی ناسا کە کێشەکەی یەک تۆنە، لە دوای حەوت مانگ گەشتکردن لە کاتژمێر ١٥:٥٥ خولەک بەکاتی ئەمریکا لەسەر ھەسارەی مەریخ نیشتەوە.

پرۆسەی نیشتنەوەی ئەو کەشتییە ئاسمانییە کە لەلایەن ناساوە بە شێوەیەکی راستەوخۆ پەخش دەکرا، بەسەرکەوتوویی ئەنجامدرا و چرکە ساتی یەکەمی نیشتنەوەکە بە نزیکەی ١١ خولەک دواکەوتن نیشانی خەڵکی درا بەھۆی ئەو دوورییەی کە لە نێوان مەریخ و زەوی بوونی ھەیە.

کەشتی ئاسمانی "Perseverance" لە بەرواری ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە وێستگەی ھێزەکانی ئاسمانی Cape Canaveral لە فلۆریدا بۆ بۆشای ئاسمان نێردرا و لە دوای بڕینی دووری ٤٧٠ ملیۆن کیلۆمەتر توانی بە سەرکەوتوویی لەسەر ھەسارەی مەریخ لەو کاتەی کە پێشبینی کرابوو، بنیشێتەوە.

ئەوەش راگەیەندرا کە ٢٠ کامێرا و دوو مایکرۆفۆن لەسەر ئەو کەشتییە ئاسمانییە ھەیە و بەم ھۆیەوەش چاوەڕێ دەکرێ وێنەی زۆر تایبەت بۆ جیھان بنێرێ. لە پاڵ ئەمەش ھەوڵدەدرێ ھێلیکۆپتەرێکی بچووکی نێو کەشتییەکە بفرێندرێ کە توانای تۆمارکردنی وێنە و ڤیدیۆی ھەیە.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 29/11/2025

    كاریگەرییە مەترسیدارەكانی زیرەكیی دەستكرد لەسەر نەخۆشانی دەروونی

  • 23/11/2025

    بەهۆى شاردنەوەى چەند ڕاستییەک لەسەر زیانەکانى سۆشیاڵمیدیا سکاڵا لەدژى کۆمپانیاى مێتا تۆماردەکرێت

  • 19/11/2025

    درۆنی سەربازیی چۆن دەتوانێت لەئاسماندا شاراوە بێت؟

  • 08/11/2025

    بە تۆمەتی هاندان بۆ خۆكوشتن، سكاڵا دژی كۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای تۆماركراوە

  • 14/09/2025

    له‌ سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوه‌وه‌ هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت ده‌كرێن به‌ كێبڵی فایبه‌ر ئۆپتیك

  • 08/09/2025

    ئاسیاسێڵ بۆ یەکەمجار لە عێراق خزمەتگوزاری پەیوەندیی دەنگی دەخاتە بەردەست

  • 28/08/2025

    وەزارەتی گواستنەوەی عێراق سەرجەم هێڵەكانی ئینتەرنێت دەكات بە كێبڵ (فایبەر ئۆپتیك)

  • 13/04/2025

    ئه‌مریكا هاورده‌ی ئه‌لیكترۆنی و مۆبایلی زیره‌ك له‌ چینه‌وه‌ له‌ پێناسی گومرگبی نوێ ده‌به‌خشێت

سەرەتا