15/02/2021
1061 جار خوێنراوەتەوە
له سودان و ئوستوڕالیا بۆ سۆراغی چه‌ند كه‌سێكی ونبوو ڕاوی تیمساح ده‌كرێت
ثةيام
له سودان تیمساحێك كه دوو كه‌سی خواردبوو له‌لایه‌ن جووتیارێكه‌وه ڕاو كرا، له ئوستڕالیاش بۆ گه‌ڕان به‌دوای ڕاوچییه‌كی ونبوودا پڕۆسه‌ی كوشتن و توێكاری تیمساح ده‌ستیپێكردووه.
جووتیارێكی سودانی به‌ناوی (محه‌ممه‌د فه‌زل مه‌ولا) له ناوچه‌یه‌كی باكووری خه‌ڕتومی پایته‌خت توانی ئه‌و تیمساحه ڕاو بكات كه دوو كه‌س و چه‌ندین مه‌ڕی خواردووه.
به‌پێی قسه‌ی ڕاوچییه 52 ساڵییه‌كه، ئه‌و 21 ڕۆژه سۆراغ و تیمساحه‌كه ده‌كات تا سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه له ناوچه‌ی (حیجر عه‌سه‌ل)ی پارێزگای (ڕووباری نیل) به چه‌ند گوللـه‌یه‌ك كوشتوویه‌تی.
تیمساحه‌كه درێژییه‌كه‌ی پێنج مه‌تر و پانییه‌كه‌ی 50 سانتیمه و پێویستی به 22 كه‌س و چه‌ندین گوریس بووه تا دوای كوشتنی له قووڵایی ڕووباره‌كه ده‌رهێنراوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، له باكووری پارێزگای (كوینزلاند)ی وڵاتی ئوستوڕالیا و به مه‌به‌ستی سۆراغكردنی ڕاوچییه‌كی 69 ساڵ كه له پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه بێسه‌روشوێن بووه، دوو تیمساح ڕاو كران و جه‌سته‌یان توێكاری كرا.
ڕۆژی شه‌ممه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش هه‌ر له ئوستوڕالیا و له نزیك ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ئێستا به‌دوای ڕاوچییه بێسه‌روشوێنه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێن، ته‌رمی كه‌سێك له‌نێو سكی تیمساحێكی چوارمه‌ترییدا دۆزاریه‌وه.
به‌پێی ئامارێك له ساڵی 2018ـه‌دا 162 كه‌س به‌هۆی هێرشی تیمساحه‌وه له جیهاندا گیانیان له‌ده‌ست داوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە