پێش 2 هەفتە 76 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌مریكا و یابان ڕێكه‌وتنێكی بازرگانی واژۆ ده‌كه‌ن

په‌یام

ڕۆژنامه‌ی (نیكی) ئابووری بڵاویكرده‌وه‌: یابان‌و ئه‌مریكا كار له‌سه‌ر گه‌یشتن به‌ ڕێكه‌وتنێكی بازرگانی له‌ نێوانیاندا ده‌كه‌ن.

به‌پێی زانیاریه‌كان، ڕێكه‌وتنه‌كه‌ كار له‌سه‌ر لێكنزیككردنه‌وه‌ی بۆچوونی واشنتۆن‌و تۆكیۆ له‌ پرسی گومرگ له‌سه‌ر گۆشت‌و كه‌رتی ئۆتۆمبێل، ده‌كات.

پێشتر له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ "لاسه‌نگی له‌ ته‌رازووی بازرگانی جیهانیی" ناوی ده‌برد، سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوای له‌ یابان كرد هه‌نارده‌ی ئۆتۆمبێل بۆ وڵاته‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه‌‌و كرانه‌وه‌ له‌ كه‌رتی كشتوكاڵیشدا بكات.

ڕۆژنامه‌ (نیكی) نووسیویشیه‌تی: وه‌زیری‌ بازرگانی یابان‌و نوێنه‌ری بازرگانی ئه‌مریكا له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌ واشنتۆن گه‌یشتوونه‌ته‌ ڕێكه‌وتن، بڕیاره‌ به‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌ی مانگی داهاتووی (شینزۆ ئابی)‌و (ترامپ) له‌ نیویۆرك، ڕێكه‌وتنه‌كه‌ پله‌ی كۆتایی ببڕێت.

ڕۆژی هه‌ینی ڕابردووش، وه‌زیری‌ بازرگانی یابان وتی: واشنتۆن‌و تۆكیۆ به‌ره‌وپێشچوونی گه‌وره‌یان له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانیان له‌ بواری بازرگانی بڕیوه‌‌و له‌ كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیرانی بازرگانی كۆده‌بنه‌وه‌.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی‌ كشتوكاڵ هاورده‌كردنی ته‌ماته‌ی‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه‌ كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    به‌غدا موچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی ناردو حكومه‌تی هه‌رێمیش موچه‌ی مانگی پێنجی پێ ته‌واو ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كورتهێنانی بودجه‌ی ئه‌مریكا یه‌ك تریلیۆن دۆلار تێده‌په‌ڕێنێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی دراوه‌كان؛ تمه‌ن دابه‌زی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمپانیایه‌كی ئیماراتی به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ ئاستی به‌رهه‌مهێنانی‌ له‌ كێڵگه‌یه‌كی نه‌وتی هه‌رێم راده‌گه‌یه‌نێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی دراوه‌ جیهانییه‌كان له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

سەرەتا